له رانیه ده‌ستڕێژی گولـله له ماڵی به‌رپرسێكی سه‌ربازی یه‌كێتی كرا
ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له ماڵی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی كردووه، رایانكردووه
K24 – هه‌ولێر:
له رانیه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له ماڵی به‌رپرسی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، محه‌مه‌د ناوه‌ندی، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی كرد.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له ماڵی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی كردووه، رایانكردووه.
ماڵی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له گەڕەکی نەورۆزه له رانیه و خۆی و منداڵه‌كانی سه‌لامه‌تن.