مووسڵ.. چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیركرا
پێشتر ده‌ستدرێژی كردبووه‌سه‌ر كچێكی ئێزدی

K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، چه‌كدارێكی داعشیان ده‌ستگیركردووه، كه پێشتر ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر كچه ئێزدییه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداری له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی ده‌زگاكه بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كه‌ی داعش دانی به‌وه ناوه‌كه، له ساڵی 2014 دوای كه‌وتنی مووسڵ، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له زیندان هاتووته ده‌ره‌وه، كه ماوه‌ی ساڵێك و نیو بووه به تۆمه‌تێك ده‌ستگیركرابووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه وه‌ك پۆلیسی ئیسلامی كاری كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌تا كاری ئه‌و چاندندنی بۆمب و رفاندن بووه له ته‌له‌عفه‌ر، دواتر دووجار به‌شداری له شه‌ڕی شنگالدا كردووه، جاری یه‌كه‌م دوو هاووڵاتی ئێزدی كوشتووه، جاری دووه‌میش 3 كه‌سی دیكه.
ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی داعش ئاشكرای كرد، كه شه‌ڕی شنگال كۆتایی هاتووه، كچێكی ئێزدییان وه‌ك دیاری پێداوه، دوی ئازادكردنی مووسڵیش خۆی شاردووته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش له ناو شاری مووسڵ ده‌ستگیركراوه.