كارلۆس، ئه‌و یاریزانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ ده‌باته‌وه

رۆبێرتۆ كارلۆس، به‌رگریكاری برازیلی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر ده‌كات.
كارلۆس له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری سكای نیوز بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ ده‌باته‌وه.
كارلۆس ده‌شڵێت: راسته مێسی یاریزانێكی باشه، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه ئارجێنتینایه ده‌بێت چاك بزانێت ئه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ بباته‌وه له بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر نزیك ده‌بێته‌وه، بۆیه گره‌نتی له‌سه‌ر بردنه‌وه خه‌ڵاته‌كه له لایه‌ن كریستیانۆوه ده‌كه‌م.
كارلۆسی ته‌مه‌ن 43 ساڵان پێشتر بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ یاریی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، دواتر یاریی بۆ یانه‌كانی فێنه‌رباهچه، كۆرنسیانز، ئانژی رووسیا و دێلهی دینامۆی هیندی كرد.