لە چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە

ئینتەرنێت بڕاوە و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە

چەند دیمەنێكی وەرزی پاییز لە دووسایدی تاقوەسان-ی شاری کرماشان- رۆژهەڵاتی کوردستان
چەند دیمەنێكی وەرزی پاییز لە دووسایدی تاقوەسان-ی شاری کرماشان- رۆژهەڵاتی کوردستان

K24 - هەولێر:

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران هەواڵی بیستنی ژمارەیەک دەنگی گەورەی هاوشێوەی تەقینەوە لە پارێزگاکانی رۆژھەڵاتی كوردستان لەوانە کرماشان و ئیلام بڵاوكردووەتەوە.

لەبەرامبەریشدا سەعید کیتابی، قائیمقامی ئەسەد ئابادی سەر پارێزگای هەمەدان رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا نازاندرێت هۆکاری ئەو دەنگە چییە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی روكنا نووسیویەتی، هێشتا دیار نییە سەرچاوەکە و هۆکاری ئەو دەنگانە چی بووە، بەڵام دەنگەکە لەهەندێک شوێندا هێندە بەھێزبووە کە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانی ھەژاندووە.

بەپێی زانیارییەکان، بە پانتایی 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە خەڵکی گوێ بیستی بەهێزی دەنگی تەقینەوەکان بوون.

سەرچاوە نافەرمیەکان ئاماژە بەوە دەدەن، تەقینەوەکان لە تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری نوێی سەپای پاسداران روویانداوە.

لەلایەکی دیکەوە، بە گوێرەی رێکخراوی "نێت بلۆکس" بۆ چاودێری دیجیتاڵی، بەهۆی تێکچوونی کەیبڵی فایبەر ئۆپتیک لە  نێوان جۆرجیا و ئەرمینیا، ئێوارەی دوێنێ 15ـی کانوونی دووەمی 2022، بۆ ماوەی 4 کاتژمێر چەند ناوچیەکی ئێران ئینتەرنێتیان بڕاوە.

H.H