سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادیی ئایینی دەکات

بیروڕا لەبارەی رەوشی ئایینیەکان و پێکەوەژیانی پێکھاتەکان لە کوردستان و بەردەوامبوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان ئاڵوگۆڕ کران

دیداری سەرۆکی بارزانی و سەرۆک کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادیی ئایینی
دیداری سەرۆکی بارزانی و سەرۆک کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادیی ئایینی

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە خاتوو نادین مەینزە، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادیی ئایینی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادی ئایینی پێزانینی بۆ سیاسەتی سەرۆک بارزانی و رۆڵی مێژوویی خانەوادەی بارزانی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئایینی و پاراستنی ئازادیی نەتەوەیی و ئایینی لە کوردستان ھەبوو. ھەروەھا قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش و میوانداریی خەڵکی کوردستان و حەواندنەوەی سەدان ھەزار ئاوارە، بەرز نرخاند.

ھەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی رەوشی ئایینیەکان و پێکەوەژیانی پێکھاتەکان لە کوردستان و بەردەوامبوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان ئاڵوگۆڕ کران.

بارودۆخی سیاسی سووریا و گوزەرانی خەڵک و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکانی سووریا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوون.

دیداری سەرۆکی بارزانی و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادیی ئایینی
دیداری سەرۆک بارزانی و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادیی ئایینی