هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەفر بەشێک لە رێگاکانی سنووری هەولێری داپۆشیووە

دیمەنێکی ئێستای رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە
دیمەنێکی ئێستای رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە

K24 - هەولێر:

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە رێگاکانی (زینەتیر بالیسان، رانیە، دەربەند سەفین هیران ،هیران شەقڵاوە) بەفر بەشێکی داپۆشیوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەفر بەشێك لە رێگاکانی (زینەتیر بالیسان، رانیە، دەربەند سەفین هیران ،هیران شەقڵاوە) داپۆشییوە و تیمەکانی بەفر ڕاماڵینی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر خەریکی پاککردنەوە و رژاندنی خوێـن بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک لەسەریان.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هاوتچۆی هەولیر، ئەگەر هیچ ئاستەنگێکی تازە نەیەتە پێش، لەکاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی رێگاکان بەڕووی هاووڵاتیان دەکرێتەوە.

هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکە و دەڵێت، پەلە نەکەن لەچوونە رێگا، هەروەها لەکاتی کردنەوەی رێگایەکانیش بۆحاڵەتی پێویست نەبێت بەکاریان نەهێنن، چونکە ئەگەری دوبارە دابارینی بەفر بەلەناکاوی هەیە.

H.H