فەرمانی سهرۆكی حكومهت بۆ بهقهزابوونی 3 ناحیە چووه بواری جێبهجێكردن
دوو ناحیه لهسنووری پارێزگای ههولێر و یهكێكیان له سلێمانییه
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ 18ـی کانوونی دووەمی 2022، فەرمانی بە قەزابوونی هەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای هەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی 23ی کانوونی یەکەمی 2021 بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.
فەرمانی بەقهزبوونی ئەو 3 ناحیەیە، لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە لە هەرێمی کوردستان.