گواستنەوەی نەوتی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
دوێنێ شەو بەهۆی تەقینەوەیەك گواستنەوەی نەوت وەستابوو
K24 - هەولێر:
شەوی رابردوو بۆری گواستنەوەی نەوتی کەرکووک – جەیهان، لە باکووری کوردستان تەقییەوە.
کۆمپانیای (بۆتاش) کە بەرپرسە گواستنەوەی نەوتی خاو بەخاکی تورکیا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە 18ـی کانوونی دووەمی 2022 لە 511هەمین كیلۆمهتری بۆری گواستنهوهی نهوتی خاوی عێراق-توركیا تهقینهوهیهك به هۆكارێك كه تا ئێستا نهزانراوه روویداوه و بههۆیهوه ئاگر كهوتووهتهوه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تیمهكانی بۆتاش دهستبهجێ گواستنەوەی نهوتیان وهستاندووه و لهچوارچێوهی رێكارهكانی ئاسایشی تهكنیكیدا نزیكترین قفڵهكان له ناوچهی رووداوهكه گیراونهتهوه".
ئاگری تەقینەوەکە بە هەماهەنگی نێوان شارەوانی مارەش، شارەوانی عەنتاب، بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی دارستانی مارەش و ئاسایش کۆنترۆڵ کراوە و کوژاوەتەوە.
کۆمپانیای بۆتاش راشیگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی نەوت لە بیرە نەوتییەکان، یەک کاتژمێری دیکە دەست پێدەکاتەوە.
شەوی رابردوو، تەقینەوەی هێڵی بۆریە نەوتییەکان، بووەهۆی وەستانی هاتوچۆی نێوان هەردوو شاری مارەش و عەنتاب (دیلۆکە) کە دەکەونە باکووری کوردستان.