عێراق چوارەم هاوردەکاری سێوی تورکیایە
عێراق لە ساڵێکدا بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار سێوی لە تورکیا کڕیوە

K24 - هەولێر
ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا رایگەیاند، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، عێراق چوارەم هاوردەکاری سێوی تورکی بووە لە 2021.
ئەو ئەنجومەنە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە 2021 بە بڕی 180 ملیۆن دۆلار سێویان هەناردەکردووە، کە ئاستی هەناردەکە بەراورد بە 2020 بە رێژەی 63.17%بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 2021 سێویان هەناردەی 80 وڵات کردووە، کە هیندستان لە پلەی یەکەمە بە قەبارەی 68 ملیۆن دۆلار و لە دوای ئەو رووسیا لە پلەی دووەمدایە بە قەبارەی 36 ملیۆن دۆلار و لیبیا لە پلەی سێیەمدا بە قەبارەی 16 ملیۆن دۆار بووە، عێراقیش لە پلەی چوارەمی هاوردەکاران بووە و لە 2021 بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار سێوی لە تورکیا کڕیوە.