"بۆ تۆماركردنی فیلم خۆم راده‌ست كرد هه‌ر به‌ڕاستی ده‌ستدرێژی سێكسیی كرده سه‌رم"
ئه‌كته‌رێك: له‌به‌رده‌م كامێرا‌كان كاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كردم.. نه‌متوانی به‌رگری له‌خۆم بكه‌م

K24- هه‌ولێر:
ئیڤان رایچل وۆد، ئه‌كته‌ری دیاری ئه‌مه‌ریكی مارلین مانسۆنی گۆرانیبێژی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه له‌كاتی تۆماركردنی یه‌كێك له كلیپه‌كانی له‌به‌رده‌م كامێرا، كه ته‌نها بۆ سیناریۆی گۆرانییه‌كه بوو، هه‌ر به‌ڕاستی له‌به‌رده‌م كامێرا‌كان ده‌ستدرێژی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ری و نه‌یتوانیوه به‌رگری له‌خۆی بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، وۆد كه به رۆڵه‌كه‌ی له زنجیره درامای "وێستوۆرد" و فیلمی "ثێرتین" ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه، مانسۆنی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له كاتی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی ناو فیلمی دۆكیۆمێنتاری "فینیكس رازینگ" درێژ كرد، كه ئه‌و فیلمه له‌لایه‌ن تۆڕی "ئێچ بی ئۆ"ـوه به‌رهه‌مهێنراوه و له فیلمه فێستیڤاڵی سینه‌مایی "ساندانس" نمایشكرا.
وۆد له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه بابه‌ته‌كه‌ی باسكردووه، كه رێگه به قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ده‌ن، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵانێكی زۆریش داوای مافی خۆیان بكه‌نه‌وه و سكاڵا تۆمار بكه‌ن. به گوته‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مه‌ریكییه، مانسۆن له‌كاتی تۆماركردنی كلیپی گۆرانیی "هارت شایبد گلاسز"ی ناو فیلمه دۆكیۆمێنتاریهكه له ساڵی 2007 ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ری.
ئیڤان رایچل وۆد گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبووین كه گرته ڤیدۆییه‌كه ته‌نها وه‌ك سیناریۆیه‌ك گوزارشت له په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی بكات، به‌ڵام كاتێك وێنه‌گرتنه‌كه ده‌ستی به تۆماركردن كرد، مانسۆن به‌ڕاستی موماره‌سه‌ی سێكسیی له‌گه‌ڵدا كردم" و دووپاتیكرده‌وه، "من ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی مانسۆن نه‌دابوو".
وۆد كه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه كاری نواندنی كردووه، روونیشیكرده‌وه، "من نه‌مده‌زانی چۆن به‌رگری له‌خۆم بكه‌م و كاره‌كه ره‌ت بكه‌مه‌وه، چونكه له‌سه‌ر ئه‌وه رهێنرابووم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاردانه‌وه له‌ناو سیناریۆكه نیشان نه‌ده‌م و ناچار بم به هه‌ر نرخێك بێت تا كۆتایی تۆماره‌كه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام بم".
به گوته‌ی وۆد، له ساڵی 2006ـه‌وه كاتێك ته‌مه‌نی ئه‌و 18 ساڵ بوو، په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تیی له‌گه‌ڵ مانسۆن داناوه، كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی مانسۆن، كه ناوی راسته‌قینه‌ی "براین وارنه‌ر"ـه 37 ساڵ بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: "ناچار بووم له‌ژێر درۆ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن خۆم راده‌ستی كارێكی سێكسیی بازرگانی بكه‌م (..) له‌به‌رده‌م كامێرا ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌رم".
H.B