ئه‌ردۆغان ده‌پرسێت بۆ هاوكارى به‌ره‌ى نووسره ناكه‌ن
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له چه‌ند وڵاتێك گرت، كه پشتگیری له پارتی یه‌كێتی دیمو‌كراتى كورديى (په‌یه‌ده) ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له چه‌ند وڵاتێك گرت، كه پشتگیری له پارتی یه‌كێتی دیمو‌كراتى كورديى (په‌یه‌ده) ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان گوتی: چه‌ند لایه‌نێك كه به پاساوی ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده شه‌ڕی داعش ده‌كات، پشتگیری لێده‌كه‌ن، ئه‌ی بۆ پشتگیری له به‌ره‌ی نوسره ناكه‌ن، كه به‌گوێره‌ی ئه‌ردۆغان، نوسره‌ش شه‌ڕی داعش ده‌كات.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه، هیچ جیاوازيیهك له‌نێوان تیرۆریستان‌دا نییه و تیرۆر هه‌ر تیرۆره.
به‌ر له ماوه‌یه‌ك حكومه‌تی توركیا هۆشداری دابووه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی، كه پشتگیری له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له باكووری سووریا ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له سنووری توركیا. توركیا ده‌ڵێت، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه په‌یه‌ده‌ش ستونێكی ئه‌و هێزه‌یه و ئه‌و هێزانه به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وانیش به تیرۆریست ناو ده‌بات.