شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: كورد هه‌میشه‌ پشتیوانی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌قامگیری‌ عێراقه‌

"ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی‌، چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات"

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 - هەولێر:

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت،  كورد هه‌میشه‌ پشتیوانی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌قامگیری‌ عێراقه‌، وهه‌موو هه‌وڵێكیشیان بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسییه‌ له‌ وڵات.

نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، به ‌گرنگیی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌ نیشتمانیییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی‌، چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین".

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، له‌میانی پێشوازی‌ له‌ عه‌لی‌ ئه‌لغه‌بان، نوێنه‌ری شێخ هومام حه‌ممودی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای ئیسلامی گوتی: "كورد هه‌میشه‌ پشتیوانی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌قامگیری‌ عێراقه‌، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆسه‌ركه‌وتنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسییه‌ له‌ وڵات".

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، گوتیشی‌: "له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیشتمانییه‌كان، خاوه‌نی خه‌بات و مێژووی‌ هاوبه‌شین، له‌قۆناغی‌ داهاتوودا له‌ پێناو سه‌قامگیری‌ و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌هاووڵاتیانه‌وه‌، كار ده‌كه‌ین. 

لایه‌نێكی دیداره‌كه‌
لایه‌نێكی دیداره‌كه‌