هۆزه عێراقییه‌كان فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان وه‌ك چه‌كێكی نوێ له ناكۆكییه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن
هۆشداری له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخه‌كه ده‌درێت.. درۆنه‌كان به‌ئاسانی له‌بازاڕ ده‌ستده‌كه‌ون.. ئێستا مووشه‌كیش به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كارده‌هێنن
K24- هه‌ولێر:
یاسای به‌تاوان ناساندنی ململانێ عه‌شایه‌رییه‌كان و توندوتیژییه‌كانی نێوان هۆزه عێراقییه‌كان وه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستیش نه‌یتوانوه له به‌شێك له پارێزگاكان سنوورێك بۆ ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان هۆز و تیره جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته دابنێت، به‌ڵكو تادێت ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزیانه‌ی نێوانیان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و به‌گوێره‌ی چاودێران، ئێستا هۆزه‌كان له پارێزگاكانی به‌سره، میسان و بابل فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكهوانیش وه‌ك چه‌كێكی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر به‌كارده‌هێنن، كه ئه‌مه‌ش بزمارێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدار له تابووتی روخانی ئاسایشی عێراق ده‌دات.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا پارێزگاكانی به‌سره، میسان، زیقار، واست و موسه‌ننا و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا چه‌ندین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان هۆزه عه‌ره‌به‌كان روویانداوه، كه به گوته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ جه‌نگی نێوان دوو هێزی سه‌ربازی نییه و زۆربه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له ناوچه گوندنشینه‌كان بوون و هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 7 كاتژمێر به‌رده‌وام بوونه و تێیدا چه‌كی سووك و مامناوه‌ند به‌كارهاتووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نوێیه له‌و شه‌ڕانه، به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوێیه، له‌وانه‌ش: فڕۆكه‌ی چاودێریی بێ فڕۆكه‌وان، كه بۆ چاودێریكردنی شوێنی نه‌یاره‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن.
به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراقی له پارێزگاكانی به‌سره و میسان له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختیان كرده‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكانه له‌لایه‌ن هۆزه‌كانه‌وه بۆ چاودێریكردنی شوێنی هۆزه‌كانی دیكه به‌ر له روودانی شه‌ڕی نێوانیان، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ روودانی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پۆلیسی میسان گواستییه‌وه، "پۆلیس داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه، به‌كارهێنان و فرۆشتنی ئه‌و جۆره فڕۆكانه له بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه بكات، نیگه‌رانی خۆیشی له به‌كارهێنانی جۆره‌ها چه‌ك له‌و ململانێ چه‌كدارییانه نیشانداوه، به‌م دواییانه‌ش فڕۆكه‌كانی وێنه‌گرتن و چاودێریش وه‌ك چه‌كێكی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنرێن، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ناكۆكی و گرژییانه".
هه‌فته‌ی رابردوو دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی عه‌شایه‌ری له (شارۆچكه‌ی قه‌لعه ساڵح)، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك كه‌س، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی میسان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌و شارۆچكه‌یه راگه‌یاند و داوای له هێزه‌كانی سوپا و یه‌كه‌كانی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانی كرد، له كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه یارمه‌تییان بده‌ن.
ناسر خه‌له‌ف عیدانی، په‌رله‌مانتاری به‌سره له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "فڕۆكه‌ی درۆن له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن، وێنه‌گره‌كان بۆ تۆماركردنی گرته ڤیدیۆی دیاریكراو به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام ئێستا له ناكۆكییه عه‌شایه‌رییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن".
عیدانی دووپاتیكرده‌وه، "به‌شێك له هۆزه‌كانی به‌سره و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراق، درۆن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن و ترساندنی هۆزه‌كانی دیكه به‌كارده‌هێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هۆزه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاشته‌وایی خه‌ڵك دروست ده‌كات و پێویسته پلانێكی ئه‌منی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچی و سنووربه‌زاندنانه هه‌بێت".
پێشتریش محه‌مه‌د زێداوی، راوێژكاری پارێزگاری به‌سره بۆ كاروباری هۆزه‌كان ئاشكرایكرد، له یه‌كێك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی هۆزه‌كان له ناوچه‌ی كه‌رمه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن هه‌ردوو هۆزی ناكۆك به‌كارهاتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "شه‌ڕی نێوان هۆزه‌كان به‌ره‌وپێشچوونی نوێیان تێدا كراوه و بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كان له رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌كارهێنراون و دواتر ئامانجه‌كانیان پێكاوه". ئاشكراشیكرد، "هۆزه ناكۆكه‌كان چه‌ندین جار له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان مووشه‌كی جیاواز له‌ڕووی جۆر و مه‌ودای هاوێشتنهوه به‌كارده‌هێنن".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌شێك له هۆزه عێراقییه‌كانی پارێزگاكانی باشوور له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه رێكاری توند بۆ دانانی سنوورێك بۆ هه‌ندێك له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابنێن، یه‌كێكیان به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه و ئه‌و بڕیارانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتبوون تایبه‌ت بوون به پرسه‌كانی دزین، بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ساخته‌كاری و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "هه‌ر كه‌سێك دزێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك داڵده بدات و به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ری ئاشكرا بێت، له‌كاتی روودانی هه‌ر دزییه‌ك، ده‌بێت ناوچه‌كه جێ بهێڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستی بمێنێته‌وه، پێویسته 25 ملیۆن دینار وه‌ك سزا بدات، هه‌ر كه‌سێكیش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ مه‌به‌ستی دزیكردن یانیش چاودێریكردنی خه‌ڵك به‌كاربهێنێت، به 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت".
لای خۆیه‌وه بارق شه‌ریفی، چالاكوانی مه‌ده‌نی له پارێزگای میسان گوتی: "فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئێستا بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی ئه‌منی و پێویسته له ده‌ستێكی دیاریكراودا بێت و هه‌موو كه‌س بۆی نه‌بێت ده‌ستی پێ بگات، به‌تایبه‌ت كه ئێستا زۆر به ئاسانی ده‌ست میلیشیاكانی سه‌ر به هۆزه‌كان و گرووپه چه‌ته و تاوانكارییه‌كان ده‌كه‌وێت".
ئه‌و چالاكوانه بۆ رۆژنامه‌ی (عه‌ره‌بی جه‌دید) دووپاتیكرده‌وه، "درۆنه‌كان به هه‌موو شێوه و قه‌باره جیاوازه‌كانیانه‌وه ئێستا له بازاڕه‌كان ده‌ستده‌كه‌ون و نرخه‌كانیان له نێوان 40 دۆلار بۆ 3 هه‌زار دۆلاره و زۆریش به ئاسانی به‌ده‌ستده‌هێنرێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستوه‌ردان له زۆربه‌ی ناكۆكییه عهشایهرییهكاندا ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته لایه‌ن له ململانێكان و خۆیان له هه‌ر به‌ركه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هۆزه‌كان به‌دوور ده‌گرن، وێڕای پێكهێنانی هێزی (صدمة) له به‌سره، كه ئه‌ركه‌كه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كی نایاسایی ده‌ست هۆزه‌كانه"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێستا به‌شێك له هۆزه‌كانی باشووری عێراق، په‌یڕه‌وی ره‌فتارێكی تیرۆرستانه ده‌كه‌ن".
زۆربه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه چه‌كدارییه‌كانی نێوان هۆزه عێراقییه‌كان به چه‌مكی "الدكة العشائرية" ناوده‌برێن، ئه‌مه‌ش واتا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به هۆزێكی دیاریكراو هه‌ڕه‌شه له خێزانێكی هۆزێكی دیكه له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا ده‌كات، ناكۆكییه‌كه به به‌كارهێنانی چه‌ك، له‌ناویان سووك و قورس به‌كارده‌هێنرێن و بۆمبی ده‌ستی هه‌ڵده‌درێنه ناو ماڵی به‌رامبه‌ر، ئه‌مه‌ش وه‌ك هۆشداریه‌كی توند به ئامانجی ملكه‌چكردن بۆ گفتوگۆ له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئامانجكراو رازی نه‌بوو، زۆربه‌ی جار گرژییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن، به‌رده‌وامیش قوربانی له هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ر له چه‌ند مانگێك ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵا له عێراق، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی نێوان هۆزه‌كانی وه‌ك تاوانێكی جه‌نگ راگه‌یاند و، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، پێویسته به‌گوێره‌ی یاسای تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی بكرێت.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا هاتووه، مادده‌ی دووه‌م له یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه له ساڵی 2005 ده‌رچووه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ناو خه‌ڵك، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ر كێ بێت، وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی هه‌ژمار ده‌كرێت.
H.B