مەسرور بارزانی و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا (ئۆستریا) دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گیرۆڵد ڤۆڵمەر سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا  و ئۆسکار ڤوستنگەر باڵیۆزی نەمسا لە عێراق و ئوردن کرد .

لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نەمسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا .

سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی وڵاتی نەمسا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە لە خەڵکی کوردستان  کرد.

شاندی نەمسا خواستی وڵاتەکەیان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و  وەبەرهێناندا دەربڕی.

چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی کورد لە ئەوروپا و گرنگیی رێگرتن لە کۆچی نایاسایی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا (ئۆستریا) دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا (ئۆستریا) دەکات
Fly Erbil Advertisment