3 یاریزانی بایرن میونشن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا 3 یاریزانی بایرن میونشن ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری نازناوی بۆندزلیگا نه‌بن ده‌بێت به گیان قوربانی بده‌ن.
بیگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه 3 یاریزانی بایرن میونشن، لیڤاندۆڤسكی، سێرجی گنابری و مانوێل نویر نامه‌یه‌كی به‌ده‌ستنووسیان پێگه‌یشتووه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه واز له خولی نێوخۆیی ئه‌ڵمانیا بێنن ئه‌گه‌رنا ده‌كوژرێن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێستا ئه‌و 3 یاریزانه له رێگه‌ی پۆلیسه‌وه هه‌وڵیانداوه شوێنپه‌نجه‌ی ئه‌و كه‌سه بدۆزنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌و 3 یاریزانه‌ی بایرن میونشن كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه لایه‌نگیرێكی یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا بووه و كه ئێستا یانه‌كه‌ی له خولی پله‌دووی ئه‌ڵمانیا یاری ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی له چه‌ندان ناوبژیوانی دیكه‌ی بۆندزلیگاش كردووه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له كاتێكدایه كه بایرن میونشن 31 جار نازناوی بۆندزلیگای بردووه‌ته‌وه و 9 ساڵه له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وانی بۆندزلیگا، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش بایرن میونشن به 52 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه، لیڤاندۆڤسكیش به 26 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرتووه و مانوێل نویه‌ریش كه‌مترین گۆڵی له‌سه‌رئاستی خوله‌كه لێكراوه.