گەورە باجدەرەکان چۆن باج دەدەن؟
باجی دوکاندارە بچووکەکان چی لێدێت؟

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە (21ـی شوبات/فەبرایەری 2021) نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لە بارەی باجەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه به یاسا باج رێكبخه‌نه‌وه، دواجار له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیاندا بێت و داهاته‌كه‌ی بچێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و بۆ هاووڵاتیان به‌كار بهێندرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رشه‌د لۆلانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یاسای باج له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاسا كۆنانه‌یه كه پێش راپه‌رین هه‌بوون، له په‌رله‌مان هه‌موار كراونه‌ته‌وه.
لۆلانی راشیگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی باشتر یاساكانی باجی رێك خستووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ پیشوه‌ره بچووكه‌كان، كه به شێوه‌ی خه‌مڵاندن لێیان وه‌رده‌گیرا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی راگرت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار كه حكومه‌ته به ته‌نیا و بێ په‌رله‌مان ناتوانێت یاسا ده‌ربكات، بۆیه ده‌توانین به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یاسای باش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ده‌ربكه‌ین. ده‌شڵێت: "لابردنی یاسای خه‌ملاندن له‌به‌رژه‌وه‌ندی بازاڕ و چینی هه‌ژارانه".