مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت
دابەشکردنی مووچەی مانگی 1 کۆتایی پێدێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 22/2/2022 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بۆ مانگ 2022/1 دابەش دەکرێت و سبەی رۆژی چوارشەممە 23/2/2022 مووچەی خانەنشینی شارستانی بۆ مانگی 2022/1 دابەش دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە 24/2/2022 مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران بۆ مانگی 2022/1 دابەش دەکرێت.