سهرنجراكێشترین لێدوانهكانی كارلۆس و كلۆیڤێرت له ههولێر

رۆبێرتۆ کارلۆسی بەڕازیلی دڵخۆشە بە سەردانەکەی بۆ کوردستان و دهڵێت: كاتێك گهیشتمه كوردستان ههستم به دڵخۆشی كرد و له خۆشیان دهستم بۆ ئاسمان بهرز كردهوه، پاتریک کلۆیڤێرتی هۆڵەندیش دهڵێت: لهگهڵ گهیشتنم به كوردستان هێندهی 50 كهس دۆڵمهم خوارد.
پاتریك كلۆیڤێرت داواكارییهكی ههیه
پاتریك كلۆڤێریت له ههولێری پایتهخت بهشداریی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا كرد و وهڵامی میدیاكارانی كوردی دایهوه و له دهستپێكی قسهكانیدا داوای كرد له كوردستان زیاتر گرینگی به لاوان بدرێت.
كڵۆیڤێرت گوتیشی: هەرچەندە ئەگەر ماوەیەکی زۆر لە وڵاتێک نەژی ناتوانیت بە باشی وەسفی بکەی، بەڵام ئەوەندەی من بینیومە دڵخۆشم کە هاتوومەتە کوردستان، خەڵکی کوردستان میواندۆستن، من دووەمجارە دێمە ئەم ناوچەیە پێشتر ساڵی ٢٠١٩ من هاتمە بەسرە، ئەگەر لە داهاتوو پڕۆژەیەک هەبێت بۆ نا حەز دەکەم جارێکی دیکە سەردانی کوردستان بکەم، هیوادارم لەم ناوچەیە گرنگی زیاتر بە وەرزش و لاوان بدرێت.
كلۆیڤێرت یاریزانی پێشووی ههڵبژاردهی هۆڵهندا دهشڵێت: سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی کەمە لێرەم بەڵام رێزم بۆ کلتوری ئێرە هەیە، بێگومان کە گەڕامەوە وڵاتەکەم بەدڵنیاییەوە باسی کلتوری ئێرە و میواندۆستی ئێرە دەگێڕمەوە، لەو دوو سێ رۆژەی کە لێرەم ئەزموونێکی خۆشم تۆمارکردووە، گەرچی من سەوزەخۆرم و زیاتر سەوزەوات دەخۆم، بەڵام ئەمڕۆ لە هەولێر دۆڵمەم خوارد و زۆر بەچێژ بوو، ئەوەندەی 50 کەسم خوارد.
كلۆێڤێرت یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا گوتیشی: دوای دەستبەکاربوونی چاڤی هەست دەکەم بارسێلۆنا لەسەر رێگایەکی راست دەڕوات دوای رۆیشتنی مێسی بارسێلۆنا پێویستی بە رێکخستنەوە هەیە، هیوادارم چاڤی هەوڵ بدات ستایلێکی نوێ بۆ دوای نەمانی مێسی لە بارسێلۆنا بدۆزێتەوە، من متمانەم بە چاڤی هەیە بتوانێت بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە سەردەمی زێڕینی، بینیمان بارسێلۆنا بەرامبەر ڤالێنسیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.
كارلۆس: له خۆشیان دهستم بۆ ئاسمان بهرز كردهوه
رۆبێرتۆ کارلۆس، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهی ههولێر گوتی: کاتێک کە گەیشتمە هەولێر دەستەکانم بەرزکردەوە ئاسمان، چونکە هەستم بە دڵخۆشییەکی زۆر کرد، شادومانم کە لێرەم من هەمیشە حەز بەوە دەکەم سەردانی وڵاتانی جیاواز بکەم و قسە لەگەڵ کەسانی نوێ بکەم و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەم، هیوادارم بتوانین تۆپی پێ لەم ناوچەیە پێشبخەین.
كارلۆس دهشڵێت: دەمەوێت سوپاسی گەلی ئێرە بکەم، دڵخۆشم بەوەی کە لێرەم، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی زیاتر یاریی تۆپی پێ بڵاوبێتەوە، خۆشحالم ئەم دەرفەتەم بۆ رەخساوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گەلی کورد ببینم و بناسم.
كارلۆس گوتیشی: ئامانجی سەردانی من و کلویڤێرت بۆ کوردستان ئەوەیە بتوانین ئەو شتانەی کە لێرە دەیانبینین بۆ هاونیشتیمانیان و هاوڕێیەکانم بگێڕمەوە بێگومان کە گەڕامەوە لە هەر شوێنێک هەبێت باسی کوردستان دەگێڕمەوە، خواردنە کوردییەکانیش کە ئەمڕۆ خواردمان زۆر بەچێژ بوو، من بچمە هەر وڵاتێک دەمەوێت خواوردنی میللی ئەو وڵاتە تام بکەم.
كارلۆس له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا گوتی: یاریی تۆپی پێ لە ئاسیا بەرەو پێشەوە دەچێت، بەڵام پێویستە سەرمایەگوزاری زیاتر لە یاریی تۆپی پێ لەم ناوچەیە بکرێت. یاریی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان یارییەکی بەچێژ و لوتکە دەبێت، چونکە هەردوولا خاوەنی مێژووی گەورەن، هیوادارم بتوانن چێژی لێ وەربگرن. هێشتا کیلیان مباپێ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە بۆیە جارێک دیار نییە چارەنووسی ئەم یاریزانە بۆ هاوینی داهاتوو چی بەسەر دێت.