بن عه‌لى: رێگه به كيانێكى نوێ له مووسڵ و باكوورى سووريا ناده‌ين
هه‌رچی پێویست بكات بێ دوودڵی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، بن عه‌لى یه‌ڵدرم: "له‌ئه‌نجامی هه‌وڵه ئه‌منییه‌كانماندا كه له 22ی ته‌مووزی ساڵی پاره‌وه ده‌ستمانپێكردووه، به‌رگریی رێكخراوی تیرۆرستیمان له شار و شارۆچكه‌كاندا به‌ته‌واوی تێكشكاندووه و ده‌وڵه‌ت له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌دا رێوشوێنی پێویستی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی خه‌ڵكی گرتووه‌ته‌به‌ر".
بن عه‌لى يه‌ڵدرم له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت دژیان كرد.
یه‌ڵدرم گوتی: "رێكخراوی تیرۆریستی ئیدی لێره ئومێدێكی نه‌ماوه و به وه‌رگرتنی ئامۆژگاری له سه‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه، له‌هه‌وڵی پیلانی نوێدایه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و سنووره‌كانی باشوور. به‌ڵام پێویسته هه‌مووان باش بزانن، هه‌ندێك پلان هه‌یه بۆ سنووری باكووری سووریا و مووسڵ و باكووری مووسڵ. توركیا هه‌رگیزاو هه‌رگیز رێگه به درووستبوونی پێكهاته‌یه‌كی نوێ نادات له‌و شوێنانه‌دا. له‌ڕووی سه‌روه‌ری خاكی توركیا و یه‌كپارچه‌ییه‌وه، هه‌رگیز رێگه به‌و جۆره جموجووڵانه ناده‌ین له‌م ناوچه‌یه‌دا".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌رچی پێویست بكات بێ دوودڵی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. تا كۆتایی پشتگیریی ئه‌و ئامانجانه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و دۆستانماندا له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، به‌ڵام هه‌رگیز چاوپۆشی له رێكخراوی تیرۆریستی ناكه‌ین كه له سووریا له‌ژێر ناوی خه‌باتی ئازادی‌دا له‌هه‌وڵی چه‌ند كارێكدایه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ