سه‌میر بابۆ ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ی به كوردستان24 راگه‌یاند
سه‌رۆكی یانه‌ی زێره‌ڤانی گۆڕانكارییه‌كانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
دوای ئه‌وه‌ی سه‌میر بابۆ به فه‌رمی ده‌ستی له كاری راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگرت و ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد، له نوێترین لێدوانیشدا رایگه‌یاند كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه و گۆڕانكاری زۆریش له پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات.
سه‌میر بابۆ، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه واژۆی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سپی كردووه و هێشتا قسه‌یان له باره‌ی نرخی گرێبه‌سته‌كه نه‌كردووه، ده‌شڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕانكارییه‌كی زۆر له پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌كه‌م.
جگه له‌وه‌یش، یانه‌ی زێره‌ڤانی له‌سه‌ر داوای سه‌میر بابۆ، دوو یاریده‌ری راهێنه‌ری ده‌ستنیشان كردووه كه پێكهاتوون له (كه‌یفی عه‌بدولره‌حمان و ئه‌بوبه‌كر ئه‌نوه‌ر) جیا له‌وه‌یش (كاوه ئیبراهیم)ـیش وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپارێز ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ وه‌رزی نوێ، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری دیكه‌ی كردووه، كه تێیدا شڤان حاجی وه‌ك راهێنه‌ری لاوانی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه و، ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كه‌شی به وه‌حید ره‌شید سپاردووه.
جیا له‌وه‌یش، ئومێد بایه‌زیدیش بووه ئه‌ندامی نوێی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه، ئه‌یسه‌ر مسته‌فاش به به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌كه ناسێندرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، عه‌بدولخالق حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی یانه‌ی زێره‌ڤانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه یاریگه‌ی زێره‌ڤانی میوانداریی یارییه‌كانی قۆناخی دووه‌می خولی نایابی عێراق بۆ ئاستی كچان ده‌كات.
یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 3 نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، وه‌رزی رابردوو به دژوارترین بارودۆخ تێپه‌ڕی و نزیك بوو له‌وه‌ی ماڵئاوایی له خوله‌كه بكات، بۆ وه‌رزی نوێ هانای بۆ سه‌میر بابۆ بردووه كه پیش‌تر دوو نازناوی خولی نایابی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بردۆته‌وه و وه‌رزی رابردوویش زۆر نزیك بوو كه نازناوی خوله‌كه بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه.