مسته‌فا كازمی داوای روونكردنه‌وه‌ی روون و راشكاوانه له ئێران ده‌كات
هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی و پێشێلكردنی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدا و داوای روونكردنه‌وه‌ی له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
له زنجیره تویتێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه، عێراق له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی دیپلۆماسییه‌كانه‌وه داوای روونكردنه‌وه‌ی راشكاوانه‌ی له لایه‌نی ئێرانی كردووه و ئه‌وان چاوه‌ڕێ هه‌ڵوێستێك له سه‌ركردایه‌تی سیاسیی ئێران ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ده‌ستدرێژییه ره‌ت بكاته‌وه.
له یه‌كێك له تویته‌كانی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ئاماژه به‌وه دراوه، پێشتریش ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان پێشێلكردنی سه‌روه‌ریه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان وڵاتان و لایه‌نه‌كان ره‌تكردووه‌ته‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق كردووه‌ته‌وه، كه به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه دووپاتیكرده‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی پێشهاته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌دوای میكانیزمه‌كانی پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراقدا ده‌گه‌ڕێن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه شاری هه‌ولێری عێراقیان كرده ئامانج، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر بنه‌مای دراوسێ چاكیی نێوان عێراق و ئێران و ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی گه‌لانی هه‌ردوو وڵاته دراوسێكه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه پێشێلكردنی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
H.B