مه‌سرور بارزانی بۆ كارمه‌ندانی كوردستان24: شانازیتان پێوه ده‌كه‌م
شـــانـازیــتـان پـــێــوه ده‌كــه‌م بـه‌وه‌ی كـۆڵـتان نـه‌دا و بـه‌رده‌وام بـوون لـه پـه‌خـشی بـه‌رنـامـه‌كـان
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه به هۆی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو زیانیان به‌ركه‌وتبوو و له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كوردستان24دا رایگه‌یاند، به حه‌قیقه‌ت شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌م، به‌وه‌ی كۆڵتان نه‌دا و به‌رده‌وام بوون له په‌خشی به‌رنامه‌كان، ده‌ستتان خۆش بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13ی ئازار/ مارسی 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 سه‌ردانی دامه‌زراوه‌كه‌ی كرد، كه له ئاكامی په‌لاماره‌كه زیانی به‌ركه‌وتبوو و كرابووه ئامانجی په‌لاماره‌كه.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا بۆ كارمه‌ندانی كوردستان24 گوتی: ویستم سوپاستان بكه‌م و ده‌ستخۆشیتان لێبكه‌م، دوێنێ خۆم سه‌یرم ده‌كرد، كه بینیم به‌رنامه‌كان نه‌وه‌ستان و هه‌مووتان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئیش و كار ئه‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رتان سه‌لامه‌ت بێت و ئێوه سه‌لامه‌ت بن.

گوتیشی: به حه‌قیقه‌ت شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌م، به‌وه‌ی كۆڵتان نه‌دا و به‌رده‌وام بوون له په‌خشی به‌رنامه‌كان، ده‌ستتان خۆش بێت.
كاتژمێر (1:00)ی شه‌وی رابردوو به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نیی كرابوونه ئامانجی په‌لاماره‌كه.

په‌لاماره‌كه له ئاستی ناوخۆ و عێراق و نێوده‌وڵه‌تییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێك له ئیدانه‌كردن بووه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوایكرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمكاری عه‌ره‌بی و عێراق بێنه ده‌نگ بۆ رێگرتن له به‌رده‌وامیی ئه‌و جۆره په‌لامارانه.
هه‌رێمی كوردستان ره‌تیشیكرده‌وه، هیچ بنكه و ناوه‌ندێكی ئیسرائیلی له هه‌ولێر هه‌بێت و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی سوپای پاسداران، وه‌ك پاساو بۆ په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، ره‌تده‌كاته‌وه.