ڤیدیۆ.. بۆیەکەمجار کوردستان24 دیمەنی ساتی هێرشە مووشەکییەکە بڵاو دەکاتەوە
ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كان له نزیك كوردستان24 ببینه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی 12/13ی ئازار/ مارسی 2022، كاتژمێر (1:00) به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نیی كرابوونه ئامانجی په‌لاماره‌كه.
له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، زیانێكی ماددی زۆر به ستۆدیۆ و ژووری هه‌واڵ و باڵه‌خانه‌ی كوردستان24 كه‌وت و به‌شێك له‌و كارمه‌ندانه‌ی له دامه‌زراوه‌كه‌دا بوون تووشی حاڵه‌تی تاسان بوون.