وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر به‌توندی ئیدانه ده‌كات
"له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستین و یارمه‌تی هاوبه‌شه‌كانمان له ناوچه‌كه ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن"

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات، كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرا و زیانی زۆری ماددیی بۆ دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌دوای خۆیدا هێنا.
له به‌یاننمه‌كه‌دا نید برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به توندی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر له عێراق ئیدانه ده‌كات، كه له ئێرانه‌وه ئاراسته كرابوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و هێرشانه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه بۆ سه‌روه‌ری عێراق".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "له‌و هێرشانه‌دا زیان به هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی و تاكێكی وڵاته‌كه‌یان نه‌گه‌یشتووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشمان نییه، كه ئه‌و هێرشه له دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدرابێت".
نید برایس جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت و رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرێت و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له كاروباری ناوخۆی عێراق بوه‌ستێنێت".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا برایس دووپاتیكرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانی ده‌وه‌ستێت، له‌وانه‌ش له هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تی هاوبه‌شه‌كانمان له ناوچه‌كه ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن".
شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه، دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە لەئەستۆ گرت.
ئه‌و هێرشه كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و جگه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كونسوڵخانه، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له هه‌ولێر و باڵیۆزخانه‌كان له به‌غدا و چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌توندی ئیدانه كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی جیهانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌بێت.
H.B