ره‌وتی ئه‌لغه‌د-ی سووری ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
"به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی ئه‌لغه‌د-ی سووری له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین، كه كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر.
له په‌یامه‌كه‌ی ره‌وتی ئه‌لغه‌د ئاماژه به‌وه كراوه، هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌وه په‌یامێكی سیاسی سه‌نگینه، نه‌وه‌ك سیاسه‌تی برسیكردن و كڕنوش بردن. سه‌لامه‌تی بۆ هه‌ولێر.
ره‌وتی ئه‌لغه‌د-ی سووری، حزبێكی سیاسیی به‌رهه‌ڵستكاری سوورییه، داوای گۆڕانكاری ده‌كات به‌ره‌و دیموكراتییه‌ت له سووریا، له ئاداری 2016ـه‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و چالاكوانه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌حمه‌د جه‌ربا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ره‌وته ده‌كات.