ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی F35 لە ئەمەریکا دەکڕێت
ئەڵمانیا فڕۆکەی شەڕکەری ئەمەریکی دەکڕێت
K24 - هەولێر:
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی ئەڵمانیاوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی F35 لە ئەمەریکا دەکڕێت.
بە گوێرەی فراسن پرێس، بەرلین بە مەبەستی مۆدێرنکردنی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی، پلانی هەیە 35 فڕۆکەی شەڕکەری دروستکراوی کۆمپانیای Lockheed Martinـی ئەمەریکی 15 فڕۆکەی تایفۆن بکڕێت.
کڕینی ئەم فڕۆکە شەڕەکەرانە لەلایەن ئەڵمانیاوە، وەک وەڵامێک و ئامادەکاریەکە بۆ ئەو داگیرکاریەی رووسیا لەسەر خاکی ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات.
سەرچاوەیەكی دیکە لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ئەڵمانیا مانگی شوباتی ئەمساڵ، نیازی کڕینی فڕۆکەی F35ـی هەبوو بەڵام بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدابوو.
فڕۆکەی The Tornado تاکە فڕۆکەی ئەڵمانیە کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی ئەمەریکای هەیە، بەشێک لە بۆمبە ئەتۆمیەکانیش لە ئەڵمانیا هەڵگیراون بۆ کاتێک کە پێکدادان هەبێت.
H.H