رووسیا چەند یاسای کاتی دەردەکات
دەیەوێت بە رۆبڵ قەرزە دەرەکیەکان بداتەوە
K24 - هەولێر:
بەهۆی ئەو سزا نێودەوڵەتییانەی بەسەر رووسیادا سەپێندراوە، وەزارەتی دارایی رووسیا ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات قەرزە دەرەکییەکانی بە رۆبڵ بداتەوە.
وەزارەتی دارایی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، هەندێک یاسای کاتی لەبارەی قەرزە دەرەکیەکانەوە دەردەکات و ئاماژەی بەوەشدا "ئەگەر بانکە بیانییەکان بە دراوی بیانی پارە نەدەن ئەوا وەزارەتی دارایی رووسیا بە رۆبڵ، قەرزە دەرەکییەکانی دەداتەوە".
بەم پێیەش، فەرمانی پێویست دەدرێتە ئەو بانکانەی بە دراوی بیانی قەرزەکان دەدەنەوە، هەروەها: "بەهۆی سزاکانەوە دانەوەی ئەم قەرزانە پەیوەست دەبێت بە سنووردارکردنەکانی تایبەت بە هەژمارە بانکییەکانی حکوومەت و بانکی ناوەندی رووسیا".
سەرچاوە: AA
H.H