نووسینگه‌ی پارتی له‌ قاهیره‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر كوردستان24 ئیدانه‌ ده‌كات

نووسینگه‌ی پارتی له‌ قاهیره‌: به‌ئامانجگرتنی كوردستان24 به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە دوژمنانی گەلەکەمان بە راگەیاندنی راستگۆ و بابه‌تی و شاره‌زا نیگەرانن

دیمه‌نێكی ناوه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 دوای مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران
دیمه‌نێكی ناوه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 دوای مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران

K24- قاهیره‌:

نووسینگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ قاهیره‌ له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و ته‌واوی ستاف و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 كردووه‌، ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ ئیدانه‌ ده‌كات، كه‌ شه‌وی رابردوو بووه‌ هۆی گه‌یاندنی زیانێكی گه‌وره‌ به‌و دامه‌زراوه‌یه‌.

هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، بەئامانجکردنی کەناڵی کوردستان24 دەگەرێتەوە بۆ رۆڵه‌ نیشتمانی و کاریگەره‌كه‌ی لە گەیاندنی رووی راستقینەی هەواڵ و رووداوەکان بە شێوازێکی راستگۆیی، بابەتیانە و شارەزایی، ئەمەش هۆکارە کە دوژمنانی گەلەکەمان بە راگەیاندنی راستگۆیی نیگەران بێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی پارتی له‌ قاهیره‌:

برای بەرێز کاك محمد

بەرێزان کارمەندانی کەناڵی کوردستان24

سڵاو و ریز

نیگەران بووین بە کارە تیرۆریستیەکی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێری خۆشەویست، و بەرکەوتنی کەناڵی کوردستان24 بە مووشەکێك، کە بۆ هۆکاری زیانی ماددی و سوپاس بۆ یەزدان کە هیچ زیانی گیانیی لێ نەکەتەوە، هەڵبەتە بەئامانجکردنی کەناڵی کوردستان24 دەگەرێتەوە بۆ رۆڵی نیشتمانی و کاریگەری کەناڵ24 لە گەیاندنی رووی راستقینەی هەواڵ و رووداوەکان بە شێوازێکی راستگۆیی و بابەتیانە و شارەزایی، ئەمەش هۆکارە کە دوژمنانی گەلەکەمان بە راگەیاندنی راستگۆیی نیگەران بێت، و کارمەندانی ئازیزی ئەو کەناڵە دووپاتی ئازایەتی و جوامێری خۆیان کردەوە، ئەو کارە ترسنۆکانە شەرمەزار و ئیدانە دەکەین و هەردەم هەولێری دوژمنبەزێن ئاوات و پلانەکانی نەیاران زیندەبەچاڵ دەکات.

دووبارە هیوای ساغ و سەلامەتی و هەردەم پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم

براتان: شێرکۆ حه‌بیب

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە

13/3/2022

شێرکۆ حبیب، بەرپرسی نووسینگه‌ی پارتی لە قاهیرە
شێرکۆ حه‌بیب، بەرپرسی نووسینگه‌ی پارتی لە قاهیرە

H.B