لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 500 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

هاتنی گەشتیاران بۆ هەولێر زیاد دەکات

هەولێر
هەولێر

K24 - هەولێر

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، لە دەستپێکی ئەمساڵەوە 467636 گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر راشیگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 35 هەزار گەشتیاری بیانی و نزیکەی نیو ملیۆن گەشتیاری پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز سەردانی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.