جێگری سەرۆکی پەرلەمان: داواكارین نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكار و چاودێربن بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو
"ده‌بێت ماف و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان پارێزراوبێت"
K24 - هەولێر:
د.هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، هاوكار و پشتیوان و چاودێری پرۆسەی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتووبن و جه‌ختی كرده‌وه، "گرنگه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ كاره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق نوێ بكرێته‌وه، تاوه‌كو هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌م گوتانه‌ی هێمن هه‌ورامی له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ریكاردۆ رۆدریگێز، به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان هاتوون و لە دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهات و ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستایان تاووتوێ کران.
لەو دیدارەدا د.هێمن هه‌ورامی، به‌گرنگییه‌وه باسی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن کرد بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بە گوێرەی وادە یاساییە دیاریکراوەکان، هاوكات داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هاوكار و پشتیوان و چاودێری پرۆسەی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتووبن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرد هاوكاربن بۆ ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران بە باشترین شێوە، هەروەها هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق بۆ وەرگرتنی تۆماری بایۆمەتری عێراق لەکاتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، تاکو بتوانن بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم سود لە تۆماری بایۆمەتری کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەربگرین.
د. سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردن، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "لێکتێگەیشتن لە نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و فراكسیۆنه‌كانیش هاوڕان به‌بێ رێكکه‌وتن و گه‌یشتنه خاڵی هاوبه‌ش له یاسای هه‌ڵبژاردن، پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌خرێته ده‌نگدان تاوه‌كو هه‌موولایه‌ك بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و سازان و جیاوازییه‌كانیان كه‌متر بكرێته‌وه".
هه‌رله دیداره‌كه‌دا، د.هێمن هه‌ورامی جه‌ختی كردەوه، ده‌بێت ماف و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان پارێزراوبێت و فراكسیۆنه‌كانیان و دامه‌رزاوه‌ی حزبی و سیاسی و ئاینی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمیه‌كانیان خۆیان بڕیاربده‌ن كه شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان دەبێت چۆن بێت، و نابێت هیچ لایه‌ك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵ بكات.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به رۆڵی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و رایگه‌یاند، "گرنگه كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ كاره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق نوێ بكرێته‌وه، تاوه‌كو هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و لەگەڵ ناوەند و رێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن هەماهەنگی بکەن، بۆ چاودێری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە".

د.هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ریكاردۆ رۆدریگێز، به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان