بە وێنە.. تەقینەوەیەك لە تورکیا پاسێکی پۆلیسی کردە ئامانج
"لە کاتێکی نزیکدا ئەنجامدەرانی دەستگیر دەکرێن"
K24 - هەولێر:
تەقینەوەیەك لە شاری بورسا لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا و لەئاکامدا کەسێک کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، حاکمی شاری بورسا بە کەناڵی "NTV"ـی تورکیای راگەیاند، بۆمبێک لەژێر ستوونێکی کارەبادا له گهڕهكی یهنی كارامان له شهقامی رێگای پیشهسازی مودانیا دانراوە و لەکاتی تێپەڕبوونی پاسێکی گواستنەوەی پاسەوانانی زیندان تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا سەرنشینێکی پاسەکە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە کوژرانی کەسێك چواری دیکەش بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان سەختە و لە دۆخێکی ناهەمواردایە.
ئەوەشی خستەڕوو، پاسەکە 30 کەسی دەگواستەوە و وەک دەردەکەوێت، لە دوورەوە کۆنترۆڵی کردەی تەقینەوەکە کراوە.
لەلایەکی دیکەوە سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی: ''کاری پێویست دەکرێت لەبارەی ئەوانەی کردە تیرۆریستییەکەی (بورسا)یان ئەنجام دا. لە کاتێکی نزیکدا ئەنجامدەرانی دەستگیر دەکرێن، ئومێدیشمان هەر ئەوەیە''.
H.H