شه‌ڕی ئۆكرانیا له په‌نجاو حهوتهمین رۆژی‌دا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا پێی نایه په‌نجاو حهوتهمین رۆژییه‌وه، ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه داته‌پیوه. شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان سوپای رووسیا و ئۆكرانیا تا دێت سه‌ختتر ده‌بێت. ده‌یان سه‌ربازی ئۆكرانی له ماریۆپۆڵ گه‌مارۆ دراون.
چه‌ند سهردێڕێكی پێشهاته نوێیه‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا:
- ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان رایگه‌یاند، نازییه‌كانی ئۆكرانیا، كه له ئازۆڤستالی ماریۆپۆڵ گه‌مارۆ دراون ده‌ربازیان نابێت.
- مۆسكۆ رایگه‌یاند، كاروانێكی چه‌كی ناتۆ كه ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كرابوو بۆردومان كرا و له‌ناوبرا.
- وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت 14 بنكه‌ی سه‌ربازی ئۆكرانیای خاپوور كردووه.
- سه‌ربازێكی راكردووی سوپای ئۆكرانیا رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌ییه توندڕه‌وه‌كان ئه‌ندامی نێرینه‌ی دیله رووسه‌كان ده‌بڕن.
- سوپای رووسیا روویان كردووه‌ته باكووری ماریۆپۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئۆكرانییه‌كانی دۆنباس بده‌ن.
- له ناوچه‌كانی لۆگانسك شه‌ڕی سه‌خت له ئارادایه.
- وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت: چه‌كداره ئۆكرانییه گه‌مارۆدراوه‌كانی ماریۆپۆڵ مووشه‌كی پێشكه‌وتوویان له‌به‌رده‌سته.
- وه‌زاره‌تی دره‌وی رووسیا رایگه‌یاند، هێشتا دانووستانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رده‌وامه.
- به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 1001 ئامانجی سه‌ربازی ئۆكرانیا بۆردومان كراون.
- 915 هه‌زار ئۆكرانی روویان له رووسیا كردووه.
- واشنتن: وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ به‌شداری له رزگاركردنی مه‌ده‌نییه‌كانی ماریۆپۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر رووسیا مۆڵه‌ت بدات.
- زێلینسكی رایگه‌یاند، هیچ ره‌شنووسێكی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ رووسیا پێ نه‌گه‌یشتووه.
- كیێڤ پشتیوانی له داوایه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ست ده‌كات.