چه‌كی توركیا ده‌گاته ده‌ستی په‌یه‌ده
ده‌میرتاش: ئاكه‌په یارمه‌تیی تیرۆر ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
سه‌ڵادحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاند چه‌كی توركیا ده‌گاته ده‌ستی په‌په‌گه.
ده‌میرتاش له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت وتی، چه‌كه‌كانی توركیا كه له رێگه میته‌وه بۆ گرووپه‌كانی جیاوازی كورد و توركمانی دژی په‌یه‌ده نێردرواوه، له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه به په‌یه‌ده فڕۆشراوه.
ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كاتی حكوومه‌ت دژی شاره‌وانییه‌كانی كورد بۆ یارمه‌تیدانی په‌كه‌كه وتی پشكێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت چه‌ندین ساڵه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، شتێكی ئه‌تۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر بسه‌ڵمێنن كه سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان تاوانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وكات ئێمه شتێك ناڵێین. به‌ڵام له راستیدا ئه‌وانن كه پاره و چه‌ك بۆ تیرۆریستان ده‌نێرین. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بۆ سوریا كرد كه له شاری ئادانا گیرا و ئاكه‌په به یارمه‌تیدانی تیرۆر تۆمه‌تبار كرد.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵواسینی ئاڵای یه‌په‌گه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وتی ئه‌وروپا له شه‌ری دژی داعش، وه‌ك قاڕه‌مانێك هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ده‌كات. ئه‌ردۆغان له‌وانه‌یه تۆڕه ببێت، به‌ڵام له جیهاندا وه‌ك سه‌رۆكێك ناسراوه كه یارمه‌تیی داعش ده‌دات.
ده‌میرتاش، پێكهێنانی هێز به پشتیوانیی حكومه‌تی توركیا له دژی په‌یه‌ده به سه‌رابێك وسفكرد و رایگه‌یاند له جیاتی ئه‌و كاره پیویسته سه‌ردانی په‌یه‌ده بكات كه به رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری و به‌هێز و به ده‌سه‌ڵات له‌قه‌له‌مدا. وتیشی دژایه‌تی په‌یه‌ده له لایه‌ن میته‌وه رێك ده‌خرێت كه ده‌یه‌وێ به رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی دژی په‌یه‌ده بچیێه باكووری سوریا و رۆژئاوا. چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌م كاره بكات، پاره ده‌رژێنێت، چه‌ك ده‌دات، گرووپه جیاوازه‌كانی كورد و توركمان چه‌كدار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان چه‌كانیان به په‌یه‌ده ده‌فڕۆشن.