مەسرور بارزانی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەرج دەکات
"بڕی گوژمەی دیاریکراو لەسەر بودجەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خەرج دەکرێت"
K24 - ههولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمیی كوردستان بڵاویكردهوه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونیكردهوه، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرزش و لە پێناو بەردەوام بوونی کار و چالاکییەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەزرشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی (2021-2022)، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
ئاماژه بهوهش كراوه، بڕی گوژمەی دیاریکراویش لەسەر بودجەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش خەرج دەکرێت.