"له هه‌ندێك وڵات رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه"
سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیی خۆی بۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن له سه‌رانسه‌ری جیهان ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاریكردووه و ئاشكرای كردووه، له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی دووشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه، زۆربه‌ی وڵاتان یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له (2ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) دوای بینینی مانگ ده‌ستپێكرد، بۆیه رۆژی (29)ی ره‌مه‌زان، كه ده‌كه‌وێته ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (30ی نیسان) چاودێری مانگ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مانگ ببین و جه‌ژن رابگه‌یه‌نن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له ئیندۆنیسیا، مالیزیا، برۆنای، هیندستان، پاكستان، ئێران، عومان، ئوردن، مه‌غریب و غانا له (3ی نیسان) مانگ بینراوه و یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستپێكرد، به‌مه‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌و وڵاتانه كه (29)ی ره‌مه‌زانه و ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه (1ی ئایار/ مایۆی 2022) چاودێری مانگ ده‌كرێت.
سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی روونیكرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژی شه‌ممه چاودوێری مانگ ده‌كه‌ن، بینینی مانگ به‌هۆی ئاوابوونی مانگ به‌ر له رۆژئاوابوون، یان نزیكبوونه‌وه‌ی له كاتی رۆژئاوا له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ئه‌سته‌مه، بۆیه ئه‌و وڵاتانه رۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌ك ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و (30) رۆژ به رۆژوو ده‌بن و رۆژی دووشه‌ممه‌ش یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه چاودێری مانگ ده‌كه‌ن، روونیشكرده‌وه، بینی مانگ به هیچ شێوه‌یه‌ك له كیشوه‌ری ئوستراڵیا و ده‌وروبه‌ری نابینرێت، به‌ڵام بینی مانگ ته‌نیا له رێگه‌ی تلیسكۆبه‌وه له ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا و زۆربه‌ی ئه‌وروپا و له باشووری كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ده‌بێت.
سه‌نته‌ره‌كه ئاشكرای كرد، بینینی مانگ به چاو ئه‌سته‌مه له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، جگه له باشووره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و باكووری ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكای باشوور، له‌وكاته‌دا مانگ به شێوه‌یه‌كی روون له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌بینرێت. له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له رۆژی یه‌كشه‌ممه چاودێری مانگ ده‌كه‌ن، رۆژی دووشه‌ممه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاری ده‌كه‌ن.
له‌م وڵاتانه رۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه
به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی، پێشبینی ده‌كرێت له هیندستان، به‌نگلادیش و پاكستان، رۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له چه‌ند وڵاتێك بینینی مانگ له رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌كاتی رۆژئاوابوون، به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
له جاكارتا مانگ 24 خوله‌ك دوای رۆژئاوابوون نامێنێت، كه ته‌مه‌نی 15 كاتژمێر و 23 خوله‌كه، بینینیشی ئه‌سته‌مه، ته‌نیا له رێگه‌ی تلیسكۆبه‌وه نه‌بێت، له ئه‌بوزه‌بیش 37 خوله‌ك دوای رۆژئاوابوون مانگ ئاواده‌بێت، كه ته‌مه‌نی 18 كاتژمێر و 13 خوله‌ك ده‌بێت.
له ریازیش 38 خوله‌ك دوای رۆژئاوابوون مانگیش ئاواده‌بێت، كه ته‌مه‌نی 18 كاتژمێر و 36 خوله‌كه. له عه‌مان و قودس دوای 24 خوله‌ك له رۆژئاوابوون و ته‌مه‌نی 19 كاتژمێر و 17 خوله‌ك ده‌بێت، به‌ڵام بینینی مانگ له ئه‌بوزه‌بی و ریاز و عه‌مان و قودس ته‌نیا له رێگه‌ی تلیسكۆبه‌وه ده‌بێت.
له قاهیره 42 خوله‌ك دوای رۆژئاوابوون مانگ ئاوا ده‌بێت، كه ته‌مه‌نی 19 كاتژمێر و 23 خوله‌كه، له ریبات 49 خوله‌ك دوای رۆژئاوابوون و ته‌مه‌نی 21 كاتژمێر و 21 خوله‌ك ده‌بێت، له‌و دوو شوێنه‌ش بینینی مانگ هه‌ر له رێگه‌ی تلیسكۆبه‌وه ده‌بێت.