شنگال.. شه‌ڕ روویدا

K24- شنگال:
په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، شه‌ڕ له نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رگری شنگال (YBŞ)ـی سه‌ر به PKK و سوپای عێراقی روویدا، به‌هۆی هه‌نووكه‌یی و به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه، تا ئێستا هیچ ئامارێك له‌باره‌ی كوژراو و برینداران به‌رده‌ست نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال، شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌ی "باب شه‌لو" له رۆژئاوای قه‌زای شنگال روویداوه و تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێر كوردستان24 روونیكرده‌وه، تا ئێستا شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه، په‌كه‌كه رێگه به سوپای عێراقی نادات له بازگه‌كانیاندا هاتووچۆ بكه‌ن، سوپای عێراقی هێزی به‌ره‌و "باب شه‌لو" جوڵاندووه.
"باب شه‌لو" ده‌كه‌وێته نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر سه‌ر به قه‌زای شنگال بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه.
26ی نیسان سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری تانكی سه‌ربازی، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی عێراقی گه‌یشته سنووری قه‌زای شنگال و راده‌ستی هێزی 20ی پیاده‌ی سه‌ر به سوپای عێراق كراون له قه‌زای شنگال".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری تۆپهاوێژ، تانك و زریپۆش له‌خۆ ده‌گرێت و ئامانج له ره‌وانه‌كه‌ردنیان، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا رووبدات".
په‌یامنێری كوردستان24 له ناوچه‌كه گوتی: له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیاریی پێگه‌یشتووه، كه جگه له بوونی ده‌یان تۆپهاوێژ و تانكی سه‌ربازی، به‌لایه‌نی كه‌م 40 زریپۆشیش ره‌وانه كراون.
له 25ی نیسان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڵچوونێك له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، ئه‌وان بێ وه‌ڵام نابن و ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، گوتی: ناردنی ئه‌و هێزه و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه، دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری قه‌زای شنگال و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناوچه جیاوازه‌كانی سنووری ئه‌و قه‌زایه هاتوون.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی و داخستنی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا داده‌نێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 رۆژه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌كه‌ن و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان چڕكردووه‌ته‌وه.
به‌ر له 10 رۆژیش سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەمەبەستی بینینی ئەو دۆخە ئەمنیەی چەند رۆژێکە لە شنگال دەگوزەرێت، شاندێك کە پێکهاتبوون لە قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لیوا روکن عەبدولئەمیر، رەشید یارەڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا روکن عەبدولئەمیر ئەلشەمه‌ریة بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و لیوا قاسم محەمەد، فەرماندەی هێزی زەمینی گەیشتنە قەزای شنگال.
به‌ر له نزیكه‌ی 2 هه‌فته، له كۆمه‌ڵگه‌ی "دوگرێ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له سنووری قه‌زای شنگال شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكووری چیای شنگال روویدا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراون و 5 كه‌سیش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان برینداربوون.