ئه‌م هه‌فته‌یه خانمان ریكۆردێكی مێژووییان تۆمار كرد

له دوو رۆژی رابردوو یارییه‌كانی خانمان له ڕووی ڕێژه‌ی ئاماده‌بووانه ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد و تا دێت رێژه‌كه‌ی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت.
فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مجاره ئه‌و ریكۆرده تۆمار ده‌كات
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ ئاسی خانمان، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له یاریگه‌ی پارك دی پرانس میوانداریی ئۆڵمپیك لیۆنی كرد، له‌و یارییه‌دا 43 هه‌زار و 250 هانده‌ر ئاماده‌ی ئه‌و یارییه بوون، یه‌كه‌مجاره له یارییه‌كی خانمان له وڵاتی فه‌ره‌نسا ئه‌و رێژه‌ی هانده‌رانه ئاماده ده‌بن، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه لیۆن بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت و له 21ـی ئه‌م مانگه له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی تیپی خانمانی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌و یارییه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پێوانه‌یی گه‌وره له ڕووی ژماره‌ی ئاماده‌بووانه‌وه تۆمار بكات.

له ئه‌ڵمانیاش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره تۆمار كرا
هه‌ر له چامپیۆنزلیگی خانمان، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو یانه‌ی ڤۆڵفسبێرگی ئه‌ڵمانیا له یاریگه‌ی ڤۆكسڤاگن ئارینا میوانداریی بارسێلۆنای كرد، له‌و یارییه‌دا زیاتر له 22 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌بوون كه یه‌كه‌مجاره له یارییه‌كی خانمان له یاریگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا ئه‌م ژماره پێوانییه له ڕووی ئاماده‌بووانی هانده‌ران تۆمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی له‌و یارییه‌دا ڤۆڵفسبێرگ یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام بردبووه‌وه، به‌ڵام له كامپ نوو 5 گۆڵی لێكرابوو، بۆیه یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه ماڵئاوایی كرد و بارسێلۆناش بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وت.

نیوكاسڵ هاته نێو ركابه‌ری پڕهانده‌رترین یانه‌ی به‌ریتانیا
یانه‌ی خانمانی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی له یه‌كه‌مین رۆژی ئه‌م مانگه له دوایین یاریی خۆی له نێو یاریگه‌ی جه‌یمس پارك به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ئانلیك تاون هێنا، له‌و یارییه‌دا 22 هه‌زار و 134 هانده‌ر ئاماده‌بوون، ئه‌م یارییه ریكۆردی پڕهانده‌رترین یاریی له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا تۆمار كرد.
ئه‌مریكاش هه‌فته‌یه‌كی مێژوویی تێپه‌ڕكرد
له خولی تۆپی پێی خانمانی ئه‌مریكا، یانه‌ی ئانجیل سیتی له یاریگه‌ی كالیفۆرینیا ستادیۆم میوانداریی یانه‌ی كارۆلینا كوراجی كرد، له‌و یارییه‌دا 22 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌بوون ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی ئاماده‌بووانی هانده‌ران بوون له یارییه‌كی خانمانی ئه‌م وه‌رزه.
