كازمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی شنگال كۆبووه‌وه
"ئامانجی رێكه‌وتننامه‌ی شنگال جه‌خت له بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه له‌م ناوچه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی دانیشتوانی قه‌زای شنگال كۆبووه و داوایكرد هه‌رچی زووه رێكه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، مسته‌فا كازمی پێشوازی له شاندێكی دانیشتوانی قه‌زای شنگال كرد، پێكهاتبوون له ریش سپیان و سه‌رۆك هۆزه‌كان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند، له دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق و جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش ئاماده‌ی بوون، كازمی داوای كرد سه‌قامگیری و ئاسایشی شنگال بپارێزرێت.
كازمی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته ژیانی رۆژانه له شنگال ئاسایی بكرێته‌وه، رێگه به تێكدهران نه‌درێت ئاسایشی ناوچه‌كه تێك بده‌ن. ده‌شڵێت: "پێویسته رێكه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت و ئامانجی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه جه‌خت له بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و له‌م ناوچه‌یه".
كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌بێت به زووترین كات سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال دروست بكرێت، له چوارچێوه‌ی یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراقیش ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه دابمه‌زرێن.