نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵيۆزى رووسيا شه‌ڕی‌ ئۆكرانیا و لێكه‌وته‌كانى تاووتوێ ده‌كه‌ن

دوايين ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئيلبروس كوتراشێڤ، باڵيۆزى رووسيا له‌ ‏‏عێراق
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئيلبروس كوتراشێڤ، باڵيۆزى رووسيا له‌ ‏‏عێراق

K24 - هه‌ولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏‏هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ی ئایار/ مایۆی 2022) پێشوازى له‌ ئيلبروس كوتراشێڤ، باڵيۆزى رووسيا له‌ ‏‏عێراق‎ ‎و شاندێكى ياوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كانى عێراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى ‏‏هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ ‏‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاووتوێ ‏كران.‏

له‌ دیداره‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ پێويستيى گفتوگۆ و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌ ‏‏عيراقييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شييان بۆ‌ لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ‏‏تێپه‌ڕاندنى به‌ربه‌ست و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات كرده‌وه‌.‏

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ ئۆكرانیا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی ‏کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو، هه‌ردوولا هیوایان خواست به‌ زووترین کات کۆتایی به‌ شه‌ڕ و ‏پێکدادان بێت.‏

 دوايين ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى ‏هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون،‌ كونسولى گشتيى و ‏رووسيا له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئيلبروس كوتراشێڤ، باڵيۆزى رووسيا له‌ ‏‏عێراق‎ ‎و شاندێكى ياوه‌رى كرد
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئيلبروس كوتراشێڤ، باڵيۆزى رووسيا له‌ ‏‏عێراق‎ ‎و شاندێكى ياوه‌رى كرد