نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵيۆزى رووسيا شه‌ڕی ئۆكرانیا و لێكه‌وته‌كانى تاووتوێ ده‌كه‌ن
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ی ئایار/ مایۆی 2022) پێشوازى له ئيلبروس كوتراشێڤ، باڵيۆزى رووسيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سهركۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى تازه، په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاووتوێ كران.
له دیداره‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێويستيى گفتوگۆ و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان و هاريكاريى هاوبهشييان بۆ لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى به‌ربه‌ست و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له وڵات كرده‌وه.
شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكرانیا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، هه‌ردوولا هیوایان خواست به زووترین کات کۆتایی به شه‌ڕ و پێکدادان بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كونسولى گشتيى و رووسيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.