ده‌قی وه‌ڵامی مه‌سرور بارزانی بۆ پرسیاری رۆژنامه‌نووسان
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ به به‌شداری ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و كه‌ناڵه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تێیدا وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان
هه‌ژار حه‌كیم، په‌یامنێری كوردستان تی ڤی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له چ ئاستێكدایه و ئایا ئاسۆیه‌ك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان؟
مه‌سرور بارزانی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وامه و وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانی كورد له به‌غدان و له رووی حزبیشه‌وه لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێره سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و شاندی ئه‌وان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌بوون. ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك بابه‌تن پێویستیان به گفتوگۆیه‌كی زیاتر هه‌یه. پێمان وایه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور، ده‌بێت ببێته بنه‌مای چاره‌سه‌ری ئه‌م جۆره كێشانه.
بۆ نموونه: بڕیارێك ته‌نانه‌ت له دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی مادده‌ی 140 له ساڵی 2019 ده‌رچووه و به‌داخه‌وه پشتگوێ خراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی خۆی به جێبه‌جێكردنییه‌وه پابه‌ند نه‌كردووه، له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدایه ده‌یكاته بنه‌مایه‌ك بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێم.
به‌و جۆره ناكرێت، هه‌موومان هاووڵاتیین و ئێمه چۆن خه‌می هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانمانه به هه‌مان شێوه له خه‌می هاووڵاتییانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقین و ده‌مانه‌وێت عێراق بكه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی خۆی و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت. ئێمه داكۆكی له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق تێیدا سوودمه‌ند بن.
عه‌مار نه‌جمه‌دین، له كوردستان24: له باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه قسه‌تان كرد و حكومه‌تی هه‌رێمیش روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردبوویه‌وه له‌سه‌ر داهات و شێوازی كۆكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام جۆرێك له ناڕوونی هه‌یه له بابه‌ته‌كه‌دا، له میدیاكانه‌وه ده‌بینین لایه‌نه‌كان وه‌ڵامی یه‌كدی ده‌ده‌ن و هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان پێیان وایه حكومه‌ت ته‌مویلی ئه‌و پارێزگایانه ناكات، كه كێشه‌ی مووچه‌یان هه‌یه، حكومه‌تیش رایگه‌یاندووه، داهاتی ناوخۆ له‌و ناوچانه، كه به‌شێكه له پێداویستییه‌كانیان، كۆنه‌كراوه‌ته‌وه بۆ ته‌مویلی مووچه، خه‌ڵكێك هه‌یه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ره، ئایا حكومه‌ت پێی وایه به راستیی له‌و ناوچانه ئه‌و داهاته هه‌یه و ناخرێته ته‌مویلی مووچه‌وه، یان كه‌موكورتییه‌كه له حكومه‌ته. پرسیاری دووه‌میشم ئه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه له باره‌ی سكاڵای كه‌سێك، له باره‌ی ده‌ستووریی بوونی 200 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئێوه هۆكاری ئه‌م داوایانه له چیدا ده‌بینن، كه ناوبه‌ناو ئه‌م بابه‌تانه زیندووده‌كرێنه‌وه و كراونه‌ته كارتی فشار..؟
مه‌سرور بارزانی: له باره‌ی پرسیاری یه‌كه‌م، ده‌بێت به یاسا قسه بكه‌ین، نه‌ك رای جیاوازی تاكه‌كه‌س و ئیجتیهادی كه‌سیی، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك و مه‌رامێك بێت، ناكرێت بڕیار بده‌یت. له كاتی بوونی كۆرۆنادا، له كاتی بوونی كێشه‌ی ئابووریی، داهاتی سلێمانی له‌و كاته‌دا زیاتر بوو له‌وه‌ی ئێستا دێته‌وه بۆ حكومه‌ت. ئه‌مه جێی پرسیاره. هۆكاری چییه داهات له‌و سنووره كه‌مبووه‌ته‌وه؟
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه قسه و وه‌ڵامدانه‌وه، داوامكرد، به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و ناوچانه بێن و بۆم روون بكه‌نه‌وه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ له‌و سنووره چییه. راپۆرتی زۆرمان پێده‌گات و قسه‌ی زۆر كراوه و له‌وانه‌یه به‌ڵگه‌ی زۆریش خرابێته به‌رده‌ست، كه داهات ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت یاخود له خزمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كار نایه‌ت، هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچی بێت، ده‌بێت به به‌ڵگه‌وه بخرێته‌ڕوو. حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرس نییه له‌وه‌ی مووچه‌ی دابین نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رییه‌تی كردوویه‌تی. ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ی كه پێویسته بۆ هه‌موو ناوچه‌كان به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رانه دابینی كردووه. ئه‌و بڕه‌ی، كورتهێنانی تێدا درووست ده‌بێت، ئه‌و داهاته ناوخۆیه‌یه، كه ناگه‌ڕێته‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌م داهاته له كوێیه؟ بۆیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و ناوچانه داده‌نیشم و ده‌بێت پێم بڵێن داهات بۆ كه‌مبووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كانی چین؟ ئێمه به‌رپرسین به‌رامبه‌ر هه‌موو هاووڵاتییه‌ك و هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان. پێویسته ئه‌جێندای حكومه‌ت له‌م سنوورانه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت. ناكرێ به‌رپرسی ئیداری بكه‌وێته ژێر هه‌ژموونی بڕیاری سیاسی حزبێك یان لایه‌نێك و ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌گه‌ر وای لێهات، گرفت درووست ده‌بێت و ناكرێت حكومه‌ت به‌رپرس بێت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت. حكومه‌ت به‌رپرسه ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای خۆی. با چاوه‌ڕێ بین تا ئه‌و به‌رپرسانه دێن و قسه‌مان بۆ ده‌كه‌ن و بۆمان روون ده‌بێته‌وه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات چییه. ئه‌و كاته بڕیار ده‌ده‌ین.
له باره‌ی پرسیاری دووه‌مه‌وه، نازانم ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵای تۆمار كردووه، له باره‌ی 200 ملیار دیناره‌كه، له ده‌ستووردا مافه‌كانی هه‌رێم دیاریكراون. له یاسای بودجه‌ش ده‌ستنیشان كراوه. دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌راوردی داهاتی نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه‌ی كرد، بۆی ده‌ركه‌وت، ده‌بێت بڕێك پاره بنێرێت بۆ ته‌واوكردنی كردنی مووچه. ئێستا پرسیار درووستكراوه، له‌وه‌ی ده‌ستوورییه یان نا، بۆمن جێی سه‌رسووڕمانه. ئه‌گه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێم هاووڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن، بۆ ده‌بێت پرسیار بكرێت، دابینكردنی مافه‌كانیان ده‌ستوورییه یان نا، ئه‌مه بۆخۆی جێی پرسیاره، نه‌ده‌بوا به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت. ئێمه داوای هیچ شتێكی زیاده‌مان نه‌كردووه. ئاماده‌ین هه‌موو شتێك به داتا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌موو جارێك، كه شانده‌كانمان چوونه‌ته به‌غدا و ژماره‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌موو جارێك ده‌ركه‌وتووه، ئێمه له‌سه‌ر هه‌ق بووین و شانده‌كانی ئێمه توانیویانه به رێكوپێكی به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام زۆرجار بڕیاره‌كان سیاسیین و ده‌یانه‌وێت به جۆرێكی دیكه پێناسه‌یان بكه‌ن. ئێستا حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره و نازانم تا چه‌ند توانای جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام هیوادارم حكومه‌تی ئێستا و داهاتووی عێراق بتوانن رێز له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان بگرن.
به‌هرۆز فه‌ره‌یدوون، له تۆڕی میدیایی رووداو: پێویستم به روونكردنه‌وه‌ی زیاتره له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه. به‌شێكی زۆری مووچه‌خۆرانی سنووری سلێمانی مووچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌م كێشه‌یه له چیدایه به درووستی، پلانی حكومه‌تی به‌ڕێزتان چییه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی كه هه‌یه، وه‌ك ئه‌و هاوكاره‌م ئاماژه‌ی پێكرد، له میدیاكانه‌وه قسه‌ی جیاجیا ده‌كرێت، به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێكرد، داهاتی ناوخۆ له دهۆك و هه‌ولێر زیادی كردووه، له سلێمانی زیادی نه‌كردووه، ئایا مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری حكومه‌ته‌وه، یاخود باج و رسوماته‌كه دیار نییه.
پرسیاری دووه‌میشم له باره‌ی درووستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه بۆ هه‌ژاران، له رابردوودا پڕۆژه‌ی له‌م جۆره هه‌بووه، بازرگانانیش هاتوون و پڕۆژه‌ی وایان پێشنیاز كردووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ك پێویست خزمه‌تی به كرێنشینان و هه‌ژاران نه‌كردووه، بازرگانان بازرگانیان به پڕۆژه‌كه كردووه، به درووستی پلانی به‌ڕێزتان چییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هه‌یه سوودمه‌ند بێت له‌و پڕۆژه‌ی به‌ڕێزتان باستان كرد؟
مه‌سرور بارزانی: وه‌ك باسم كرد، داواكاری هه‌بووه بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره خۆجێیه‌كان ئیداره‌ی خۆیان بده‌ن، ده‌بێت به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌گه‌ر له شوێنێك ئیداره‌یه‌كی خۆجێی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ده‌بێت به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی خۆی. زیادكردن و زیادنه‌كردنی له‌و شوێنانه، كه ته‌نیا باسی داهاتی ناوخۆ ده‌كه‌ین، چونكه داهاتی دیكه گشتییه و به یه‌كسانی دابه‌ش ده‌كرێت، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كه جێی پرسیاره. منیش ده‌مه‌وێت ئه‌وه بزانم، بۆیه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و به‌رپرسانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دانیشم و پێم بڵێن، هۆكاره‌كه چییه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه كه جه‌نابت ده‌یڵێی ده‌بێت به به‌ڵگه و داتا روونی بكه‌نه‌وه، نه‌ك به‌ڵگه‌ی درووستكراوی لایه‌نێكی حزبی بێت باسی بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی كه كراوه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه، ئه‌مه ناخوات، ده‌بێت هه‌قیقه‌تی بابه‌ته‌كه بۆ خه‌ڵكی سلێمانی دیار بێت. چونكه من خۆم زیاتر له هه‌موو كه‌سێك به خه‌مخۆری خه‌ڵكی سلێمانی ده‌زانم و ده‌زانم مافیان پێشێلكراوه و ده‌بێت بۆیان بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام له كوێ ئه‌و مافه‌یان پێشێلكراوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌رپرسه ده‌بێت دیار بێت له كوێ حكومه‌ت نه‌یتوانیوه ئه‌ركی خۆی به‌جێبهێنێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی خۆجێیش نه‌یتوانیوه ئیشه‌كانی خۆی بكات، له ژێر فشاری حزبی بووه و نه‌یتوانیوه ئه‌جێندای حكومه‌ت و خۆی جێبه‌جێ بكات، ده‌بێت بۆمان دیاری بكرێت و به هه‌مووشمانه‌وه ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی خۆمان روونی بكه‌ینه‌وه و بزانین كێشه‌كه له چیدایه و ئامانج ئه‌وه‌یه ده‌ستنیشانی كێشه‌كه بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت. ئێمه پێش هه‌موو كه‌سێك ئاماده‌ین چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزینه‌وه.
له باره‌ی پرسیاری دووه‌مه‌وه، درووستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه پڕۆژه‌ی حكومه‌ته، ئێمه ته‌نیا داوا له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین، به پێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و رێكاره‌كانی حكومه‌ت و به‌و ئامانجه‌ی كه هاوكاری بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بكات، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته بێگومان ده‌یكات و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بازرگانیشه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی پێشتر كراوه، من نازانم تا چه‌ند خه‌ڵك لێی سوودمه‌ند بووه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش كرابێت هیوادارم سوود له‌و هه‌ڵانه وه‌ربگیرێت و دووباره نه‌بنه‌وه و حكومه‌ت خۆی خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌یه و ته‌نیا جێبه‌جێكردنی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت.
ئه‌یوب وه‌رتی له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن: له باره‌ی كێشه‌ی ئاو، كه كێشه‌ی هه‌زاران هاووڵاتییه و پلانتان چییه بۆ پاراستنی ئاو و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی كارتی ئاو به ده‌ست وڵاتانه‌وه بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟ له باره‌ی مووچه‌یشه‌وه ده‌گوترێت خۆ نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆش كۆنه‌كرێته‌وه بۆ مووچه دابه‌ش ناكرێت؟
مه‌سرور بارزانی: له باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوی ژێر زه‌وی زۆر به شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و ئاوێكی زۆر به هه‌ده‌ر دراوه و ئاوی ژێر زه‌وی ئاستی دابه‌زیوه و رووباره‌كانیش به‌شێكیان له ناوخۆن و هه‌شیانه له ئێران و توركیاوه دێن و له‌وێ به درووستكردنی به‌نداو و گۆڕینی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌یان وایكردووه، رێژه‌ی ئاوی هاتوو بۆ هه‌رێم كه‌مبێته‌وه. سه‌رچاوه‌ی دیكه، بارانه، به‌داخه‌وه چه‌ندین ساڵه مه‌ترسیی وشكه‌ساڵی هه‌یه و به‌رده‌وامیشه. بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان چه‌ندین رێكارمان گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌وانه درووستكردنی چه‌ندین به‌نداوی بچووك و مامناوه‌ند و گه‌وره‌یه. له به‌رنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵیش هه‌بووه، به‌شێك له به‌نداوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان درووست بكرێن. حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستیكردووه به درووستكردنی چه‌ندین به‌نداو بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران. درووستكردنی به‌نداویش ماوه‌ی ده‌وێت. له رووی ته‌كنیكیشه‌وه كاتی ده‌وێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكومه‌ت بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه چۆن بتوانێـت سوود له‌و ئاوه وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر بتوانێت سوودی لێوه‌ربگرێت.
له باره‌ی زیادبوونی داهاتی نه‌وتیشه‌وه، راسته داهاتی نه‌وت زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێجار به بێ ناردنی پاره له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ئێمه مووچه‌مان داوه. ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌مان دوانه‌خستووه. ماوه‌یه‌ك، كه هیچ داهاتێكمان نه‌بوو، ره‌وشی ئابووری له هه‌رێم زۆر زۆر تێكچوو. داهاتی نه‌وت یه‌كجار یه‌كجار دابه‌زی. حكومه‌تی فیدراڵی به هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی بۆ نه‌ناردین و بودجه‌ی بۆ نه‌ناردین، به‌ڵام ئێمه مووچه‌مان نه كردمانه پاشه‌كه‌وت و نه دوامانخست، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌م ئێمه به رێژه‌ی %21ی كه‌ممان كرده‌وه، ئه‌و كاته‌ش گوتمان داهاتی به‌رده‌ست چییه دابه‌شی ده‌كه‌ین. له لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه، داهاتی ناوخۆ كه‌مبووه‌ته‌وه. هه‌ر له پاره‌ی نه‌وته، قه‌ره‌بووی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ ده‌كرێت. بۆیه پێویسته سه‌یری هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی داهات بكه‌ین. راسته نه‌وت نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه و داهاتێكی زیاتری نه‌وتمان بۆ ده‌گه‌ڕێـته‌وه و وایكردووه بتوانین به‌رده‌وام بین له دابینكردنی مووچه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش له ئاستی خۆی بمێنێت، ئامانجی ئێمه ئه‌وه بووه داهاتی ناوخۆ زۆر بێت. له سه‌ره‌تای درووستكردنی كابینه‌وه گوتومانه ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆمان فره چه‌شن بكه‌ین و ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستین، ماقووڵ نییه پشت ته‌نیا به داهاتی نه‌وت ببه‌ستین، به‌داخه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان وه‌ك یه‌ك ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه، له هه‌ندێك شوێن كه‌متر پابه‌ند بوون به درووستكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و ئه‌مه بابه‌تێكه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌وه و له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین و هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
ئه‌نتوان له كه‌ناڵی شه‌رقیه نیوز: وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌م دواییانه باسی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێم ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت له هه‌رێم به كه‌متر له سه‌دا په‌نجای نرخی ده‌فرۆشرێت، پرسیاری دووه‌میشم ئه‌وه‌یه ده‌وترێت پرسی نه‌وت به میزاجی سیاسی ئیداره ده‌كرێت، كێ به‌و جۆره ئیداره‌ی ده‌كات؟
مه‌سرور بارزانی: نه‌خێر ئه‌وه راست نییه، دیاره ئێمه نه‌وت به چه‌ند ده‌یفرۆشین و كۆمپانیای دیلۆیت چاودێری ده‌كات و وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆ باش ده‌زانن هه‌رێم چۆن و به چه‌ند نه‌وت ده‌فرۆشێت. ده‌توانم ئاماژه به‌وه بده‌م، به‌داخه‌وه كۆمپانیای سۆمۆ و وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵێكی زۆریان داوه، ئه‌و كڕیارانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن و ئه‌مه وایكردووه، ئه‌مانیش ترسیان هه‌بێت و به نرخێكی كه‌متر داوای نه‌وتی هه‌رێم بكه‌ن. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵیی خه‌می خه‌ڵكی كوردستانی هه‌بێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ناهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخی سۆمۆ بفرۆشین. له‌م كابینه‌یه ئێمه جیاوازی نرخی فرۆشتنی نه‌وتمان زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه و جیاوازییه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه. خاڵێكی دیكه‌ش هه‌یه ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بكه‌م، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان تێچووی ده‌رهێنان و گه‌ڕان و گواستنه‌وه و په‌ره‌پێدانی نه‌وت یه‌ك دۆسیه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی به كۆمپانیاكان ده‌درێت بۆ پێشخستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی دابین كراوه، هه‌مووی وه‌ك تێچوو له حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك دۆسیه‌یه. حكومه‌تی فیدراڵی به‌و جۆره نییه، باس له‌وه ده‌كات تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وت كه‌متره، به‌ڵام باس له‌وه ناكات چه‌ندین ملیار دۆلاری له خه‌رجی دیكه دابین كردووه بۆ گه‌ڕان و په‌ره‌پێدان و پێشخستنی كه‌رتی نه‌وت، ئه‌و پاره‌یه‌ش هه‌ر پاره‌ی خه‌ڵكی عێراقه خه‌رجی ده‌كه‌ن، ته‌نیا دۆسییه‌كانیان جیاكردووه‌ته‌وه و بۆیه ده‌ڵێن نرخی نه‌وتی ئێمه به‌رزتره و كۆمپانیای دیلۆیت هه‌موو داتاكانی لایه و ئێمه‌ش ده‌توانین به‌رده‌ستی بخه‌ین. به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی كابینه‌كانی پێشوو، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دابینكردنی تێچووی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی بكرێت، ده‌بێت ره‌چاوی بنه‌ماكانی ده‌ستوور بكه‌ین. پێشتر باسمان كردووه، به گوێره‌ی مادده‌كان مافی هه‌رێم چۆنه و ده‌بێت هه‌ردوولای حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم پێیانه‌وه پابه‌ند بن، به‌ڵام له په‌نای ده‌ستووردا پێچ بكرێته‌وه و بێن بیانه‌وێت ئیراده‌یه‌كی سیاسی تاكلایه‌نه فه‌رز بكه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی ته‌وافقێكی دوولایه‌نه هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كێ ده‌یه‌وێت ئه‌و پرسه وه‌ك كارتی سیاسی و فشار به‌كار بهێنێت. ئه‌مه‌ش كاتێك كرا، كه هاوپه‌یمانییه‌كان كران و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه فشارێك بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیانه، به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوایه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزار له حكومه‌تی فیدراڵی بێته ناو ئه‌و بابه‌ته و یاخود هیچ دادگایه‌ك پێشێلی ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه بكات.
من پرسیارێكم هه‌یه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق یاسای نه‌وت و غازی هه‌بێت، ئه‌م كێشانه درووست ده‌بن؟، نابن. بۆچی ئه‌و یاسایه له عێراق نییه؟ ئێمه داوا ده‌كه‌ین، ئه‌و كێشانه ئه‌گه‌ر سیاسی نین و یاسایین، با به یاسایی چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، با یاسای نه‌وت و غاز په‌سند بكه‌ین، هه‌موومان له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م یاسایه ماف و ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و ده‌گه‌ین به ئه‌نجامێكی گونجاو كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدا بێت.
مه‌ند مه‌حموود، له كه‌ناڵی زاگرۆس: دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی هه‌ڵوێستتان چییه، كار به یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئایا كار به ده‌ستوور ده‌كرێت یان بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی؟
مه‌سرور بارزانی: بێگومان هه‌ڵبژاردن كه ده‌كرێت براوه و دۆڕاوی تێدایه و ئه‌مه‌ش كاتییه و له نێوان دوو هه‌ڵبژاردنه و كۆتایی دنیا نییه. ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت كه حكومه‌تی زۆرینه ئه‌گه‌ر درووست بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له پرۆسه‌ی دیموكراسییه، براوه مافی خۆیه‌تی حكومه‌ت پێكبهێنێت و دۆڕاویش له‌سه‌رییه‌تی رێزی لێ بگرێت. ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین حكومه‌تێكی وا پێكبێت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌موو عێراقدا بێت و ئه‌مه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌جێده‌هێڵین و بڕوام وانییه گه‌یشتبینه بنبه‌ست.
هه‌روه‌ها ئێمه له هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ئیتیحادی هه‌ڵوێستێكی روونمان هه‌بوو، هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره په‌سند نییه، چونكه نایاسایی و ناده‌ستووریه، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین بگه‌ینه رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته پێش هه‌موو شتێك یاسای نه‌وت و غاز په‌سند بكرێت و بكرێته یاسایه‌ك هه‌موومان پشتی پێ ببه‌ستین. جیاوازی ئه‌وه‌یه حكومه‌تی فیدراڵی بڕیارێك ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی پشتیوانی یاسایی هه‌بێت. ئێمه له هه‌رێم یاسایه‌كمان هه‌یه له 2007 له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور په‌سند كراوه، ده‌ستوور خۆی ده‌ڵێـت هه‌رچی شتێك له ده‌سه‌ڵاتی سیادی نییه، هه‌رێم ده‌توانێت یاسای بۆ ده‌ربكات، به گوێره‌ی مادده‌ی 110ـی ده‌ستوور ئه‌م پرسه‌ی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیادی نه‌ناساندووه. واته یاساكه‌ی ئێمه پشتیوانی یاسایی هه‌یه. ئێمه یاسایه‌كمان هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی یاسای نییه تا پشتی پێ ببه‌ستێت. ئێمه داوا ده‌كه‌ین، ئه‌وان ئه‌و یاسایه ده‌ربكه‌ن.
حوسێن زه‌نگه‌نه له تۆڕی هه‌واڵیی عێراقی: وه‌زیری نه‌وتی ئیتیحادی له باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی نه‌وت ناچاره بڕیاری دادگای ئیتیحادی جێبه‌جێ بكات، ئایا هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی داهات و به‌غدا پابه‌ند ده‌بێـت به ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه ناتوانین ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ی یه‌كێك به ویستی سیاسی خۆی ده‌ستنیشانی ده‌كات، قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. شایسته‌ی دارایی هه‌رێم زیاتره له دابینكردنی مووچه، له‌خه‌رجی سیادی چی بۆ هه‌رێم كراوه، له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێم كراوه چی بۆ خه‌ڵكی كوردستان كراوه، له جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ده‌ستووری تایبه‌ت به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان چی بۆ هه‌رێم كراوه، ئه‌مانه هه‌مووی به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شن و ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵی خۆی به به‌رپرسیار بزانێت، ئێمه‌ش مافمان هه‌یه، له خه‌رجی سیادی بێبه‌ش بووین. زۆربه‌ی داهاتی حكومه‌تی عێراق بۆ خه‌رجی سیادی ده‌ڕوات و چه‌ندی بۆ هه‌رێم ته‌رخان كراوه، له پرسی پێشمه‌رگه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی هاووڵاتیانی هه‌رێم كراوه، چی كراوه، مافی هه‌رێم له زۆر رووه‌وه پێشێلكراوه. مادده ده‌ستوورییه‌كانی كه گرنگن بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم پێشێلكراون. هه‌مان دادگا بڕیاری جێبه‌جێكردنی ماددی 140ی داوه، ئه‌ی بۆچی حكومه‌تی فیدراڵی و وه‌زاره‌ته‌كانی جێبه‌جێ ناكه‌ن، واته راكردن له بڕیارێك و راكردن له بڕیارێكی دیكه، ده‌بێته بابه‌تێكی كه‌سیی و تێگه‌یشتنی وه‌زاره‌تێك یان كه‌سێك، ئێمه خۆمان به خاوه‌ن ماف و هاووڵاتی پله‌یه‌كی ئه‌م وڵاته ده‌زانین و حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی و داكۆكیش له مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌كات و ناكرێت ئێمه ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین و بێ به‌ش بین له مافه‌كان.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه: له باره‌ی شنگاله‌وه، ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت چه‌كداران له شنگال نه‌ماون و راپۆرته‌كانیش ره‌نگه باس له‌وه بكه‌ن واقیعه‌كه به جۆرێكی دیكه‌یه، ئایا زه‌مینه ره‌خساوه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال، یان شتی دیكه هه‌یه و هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون؟
مه‌سرور بارزانی: ئێوه رۆژنامه‌نووسن و چه‌ند له ئێوه چوونه‌ته شنگال بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی بزانن ئه‌و هێزانه ماون یان نا، چه‌ندتان رێگه‌تان پێدراوه، وا نییه، پاك نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌و هێزه نایاساییانه‌ی له‌وێ خۆیان سه‌پاندووه به‌رده‌وام له‌وێن و كێشه هه‌بووه له نێوان هێزه‌كانی ئیتیحادی و هێزه خۆسه‌پێنه‌كان و نه‌ك كه‌میان نه‌كردووه، به‌ڵكو هێزی زیاتریان هێناوه له سووریاوه و نه رێگه خۆشكراوه و ده‌شبینین به هه‌زاران هاووڵاتی شنگال روویان له هه‌رێم كردووه‌ته‌وه و ئاواره بوون، له‌به‌ر ئه‌و كه‌شه ناته‌ندرووسته‌ی له‌وێ هاتووه‌ته‌دی. بۆیه ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت و حكومه‌تی فیدراڵ پێویسته پابه‌ند بێت به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و خه‌ڵكی ئاواره‌ی شنگال بتوانن به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه.
عه‌بدولحه‌مید زێباری له كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه: ئایا هیچ كۆمپانیایه‌ك به ناوی كۆمپانیای نه‌وتی كوردستان دامه‌زراوه، چونكه وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات و پرسیارێكی دیكه، ئه‌مڕۆ بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان هه‌بووه و ئێران ده‌ڵێت: بۆردومانی بنكه‌ی تیرۆریستانم كردووه، ئێوه له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونتان چییه؟
مه‌سرور بارزانی: خاڵی یه‌كه‌م، من نامه‌وێت وه‌ڵامی وه‌زیر بده‌مه‌وه، ئێمه وه‌زاره‌تمان هه‌یه و ئه‌وان له رێی خۆیانه‌وه وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه، راست نییه، ئێمه له په‌یوه‌ندیدا بووین و ئێستا بۆ مه‌رامێكی دیكه پێناسه‌ی بكه‌ن، پێویسته ئێوه خۆتان به‌دواداچوون بكه‌ن، چونكه ئێمه ئاڵوگۆڕی نووسراو له نێوانمان هه‌بووه. ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وت مافی خه‌ڵكی كوردستانه و ناكرێت وه‌ك كۆمپانیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیا نییه تا وه‌ك كۆمپانیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، مادام ره‌ئییه‌كه‌ی په‌سند نییه و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه له باره‌ی چاره‌سه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك رای به‌رامبه‌ری قبوڵ نه‌بێت، ناكرێت بڵێت وه‌ڵامی نه‌بووه، رای تاك لایه‌نانه ناسه‌پێندرێت، گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌ینه ئه‌نجامێك، دادوه‌ری ئێمه ده‌ستووره، ده‌مه‌وێت بزانم دادوه‌ری ئه‌و به‌ڕێزه كێیه، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانوتووه نامانه‌وێت بگه‌ینه رێككه‌وتن، من نازانم ئێستا ئه‌وان ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن، یان چاوه‌ڕێی كابینه‌ی داهاتوو ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌وان ئێستا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌رن. جارێكی دیكه داوای په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ین.
له باره‌ی بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانیشه‌وه، له راستییدا ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین بۆردومانی هیچ شوێنێكی خاكی ئێمه بكرێت و له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت دژی ئه‌وه‌ین ئه‌و ناكۆكیانه به‌رده‌وام بن و داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق و مافی خه‌ڵكی ئێمه بگرن. خه‌ڵكی ئێمه قوربانیداوه بۆ رزگاربوون له دیكتاتۆری و ئێستا لایه‌نه‌كانی دیكه بێن و ناوچه‌كانی ئێمه بكه‌نه شوێنی پێكدادان، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته نین و هیوادارین هه‌موو لایه‌ك رێز له سه‌روه‌ری خاكی ئێمه و قوربانییه‌كانمان بگرن، جا چ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی دراوسێ بن یان وڵاتانی دراوسێ بن، رێز له سه‌روه‌ری خاكی ئێمه بگرن.
به‌شار حه‌سه‌ن، كه‌ناڵی فه‌لووجه: ئایا خواستی ئه‌وه‌تان هه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له چ لایه‌نێك بێت، به تایبه‌تی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كێشه‌ی گه‌وره له پرسی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، پرسیاری دووه‌میش، چه‌ندین ساڵه كێشه‌ی بودجه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
مه‌سرور بارزانی: وه‌ك نه‌ریتی باوی سیاسی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شیعه‌یه، ئه‌مه له ده‌ستووردا نه‌هاتووه، به‌ڵام نه‌ریتێكی سیاسییه. ئێستا لایه‌نی براوه، داوای حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات و لایه‌نی دۆڕاویش داوای حكومه‌تی به‌یه‌كه‌وه‌یی ده‌كات، دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران نه‌كراوه و هه‌ر كات توانرا دانیشتنی نوێنه‌ران بكرێت و كابینه هه‌ڵبژێردرا، ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین. ئه‌مه بابه‌تێكه هیوادارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و پرسه سه‌رۆك وه‌زیرانێك هه‌ڵبژێرن و بتوانێت ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكات.
ئێمه پێكهاته‌یه‌كین به پێی دانیشتوانی هه‌رێم دیارین چه‌ندین، كۆی گشتیی داهاتی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، دیاره ئێمه ده‌بێت رێژه‌ی چه‌ندمان به‌ر بكه‌وێت، كاتی خۆی %17 بوو، دواتر به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانێك كرایه %13.6 و ئه‌مه‌ش له كۆی داهاتی گشتیی نه‌بووه، به‌ڵكو دوای جیاكردنه‌وه‌ی خه‌رجی سیادی بووه، كه ساڵ به ساڵ زیاد ده‌بوو، واته %45ی كۆی داهاتی عێراق هیچی بۆ هه‌رێم نییه. واته %55ی داهات پشكی %13ی بۆ هه‌رێم بوو، دواتر كردیانه خه‌رجی فیعلی، نه‌ك له‌سه‌ر داهات، ئه‌مه‌ش وایكردووه، رێژه‌ی دابه‌شكردنی بودجه له هه‌رێم زۆر كه‌متر بێت، با واقیعیانه لێكی بده‌ینه‌وه، چه‌ندینت جار ئێمه گفتوگۆمان كردووه، كۆی داهات حساب بكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داهات دابه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام ناكرێت لایه‌نێك بۆ خۆی و به ئاره‌زووی خۆی شته‌كان به‌لاوه بنێت و له‌سه‌ر باقی شته‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێمه بكات.
حه‌ز ده‌كه‌م خه‌ڵكی عێراق دڵنیا بكه‌مه‌وه ئێمه داوای هیچ مافێكی زیاترمان نه‌كردووه و مه‌غدوورین و سته‌ممان لێكراوه، قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی ئێمه نه‌كراوه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌رمان كراوه و 4500 دێهاتی ئێمه وێران كراوه، 182 هه‌زار كه‌سی ئێمه ئه‌نفال كراون، كوا قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌كانیان و ئه‌مانه خۆ مادده‌ی ده‌ستوورین، بۆ ئه‌مانه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و سامانێكی زۆری هه‌یه و هیوادارین بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق به‌كار بێت. گریمان خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆی وه‌رگرتووه، ئه‌رێ خه‌ڵكی سه‌ماوه، ئه‌نبار، به‌سره و خه‌ڵكی عێراق به گشتیی مافی خۆیان وه‌رگرتووه، شوێنێكم پیشان بده‌ن.. ئێمه داوا ده‌كه‌ین مافه ده‌ستوورییه‌كان بۆ خه‌ڵكی عێراق دابین بكرێن.
مشرق مه‌نسوور، له كه‌ناڵی ی‌و تی ڤی: دوای وته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، ره‌وشی یاسایی كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، چۆنه، دووه‌میش ده‌سته‌به‌ری ئێوه چییه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ره‌نگه له بواری نه‌وت و غاز بێنه كوردستانه‌وه؟ پرسیاری سێیه‌میش لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان له باره‌ی بۆردومانی هه‌ولێر یه‌كێك له راسپارده‌كانی ئه‌وه بوو، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی زیانی به‌ركه‌وتووه ده‌توانێت داوای قه‌ره‌بوو بكات، هیچ كراوه له‌و باره‌یه‌وه؟
مه‌سرور بارزانی: بۆردومانه‌كه تاوانێك بوو به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرا و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بوو، تا ئه‌و راستییه بسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر بنكه‌یه‌كی سیخوڕی بووه، كوا به‌ڵگه، خۆ شاندی حكومه‌تی فیدراڵی سه‌ردانی ئێرانی كردووه و داوای به‌ڵگه‌ی كردووه و شانده‌كه خۆی هاتووه‌ته ئێره و لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه و خۆیشیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، خانووه‌كه هی بازرگانێكه و نه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بووه و نه بنكه‌یه‌كی سیخوڕی بووه، هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه و ئه‌نقه‌ست بووه و مه‌به‌ستدار بووه، ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بێت وه‌ڵامی خه‌ڵكی عێراق و ئه‌و هاووڵاتییه بدرێته‌وه، چونكه مافی خوراوه و ماڵی وێران كراوه، من نازانم هه‌نگاو بۆ داوای قه‌ره‌بوو نراوه یان نا، به‌ڵام مافی خۆیه‌تی داوا بكات.
له باره‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی هه‌رێمیشه‌وه، ئێمه ده‌ستوورمان هه‌یه، مافه‌كانمان دیاری كراوه. یاساشمان هه‌یه له 2007ه‌وه ده‌ركراوه، له په‌رله‌مانی هه‌رێم، ده‌ستوور ماف به هه‌رێم ده‌دات یاسا ده‌ربكات. واته یاساكه‌مان ده‌ستوورییه. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له كوردستان كار ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه گرێبه‌ستیان كردووه، پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ن، ئێستا بڕیارێك كه بنه‌مای ده‌ستووری و پشتیوانی یاسایی نه‌بێت، ناتوانێت بێت شتێكی یاسایی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ماقووڵه لایه‌نێك یاسای نه‌بێت، به لایه‌نێك كه یاسای هه‌بێت ده‌ڵێن تۆ نایاساییت، ئه‌ی به‌ڕێزت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌یت، كوا یاسات، ده‌وترێت یاسام نییه. بۆ چاره‌سه‌ر پێویسته یاسای نه‌وت و غازی ئیتیحادی په‌سند بكه‌ین، ئه‌مه ببێته چه‌ترێك بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه.