سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پشتیوانیی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس، جێگری بەڕێوەبەری تیمی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس، جێگری بەڕێوەبەری تیمی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پشتیوانیی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا و جەخت لە پێویستیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرا لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی بەردەوامی هاوپەیمانان، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆلۆنێل بۆرۆس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان

H.B