پۆلیسی زاخۆ: كچێكی ئاواره‌ی شنگال گیانی له‌ده‌ستدا

"لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد"
پۆلیس
پۆلیس

K24 - هەولێر:

له‌ رووداوێكی خۆكوشتندا كچێكی ئاواره‌ی شنگال له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانی زاخۆ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.

نەهشەت سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ (شه‌ممه‌ 14ـی ئایار / مایۆی 2022) کچێکی ئێزیدی لە کەمپێکی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ راشیگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 2ـی دوای نیوه‌ڕۆ کچێکی ئێزیدی بەناوی(ر.ح.ع) تەمەن 26 ساڵ لە کەمپی "بێرسڤ" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی راگه‌یاندنی پۆلیسی زاخۆ روونیكرده‌وه‌، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزاكه‌ کراوە. 

هه‌روه‌ها پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رووداوه‌كه‌ خۆكووشتن بووه‌، بەپێی مادەی 408 لە یاسای سزادانی عێراق لێکۆڵینەوە لەباره‌ی رووداوەکە ده‌ستیپێكرد.