كۆرت زوما دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه كه سزای پشیله‌ی داوه

کۆرت زوما بەرگریکاری فەرەنسی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی دانی بەوەدانا کە ئازاری پشیلەی داوە و دادگا سزای بەسەردا سەپاند.
دادگای تمیس فیلەندن, بڕیاریدا بەهۆی ئەوەی کۆرت زوما دانی بەوەداناوە کە ئازاری پشیلەی داوە بۆ ماوەی ١٨٠ کاتژمێر لە خزمەتی کۆمەڵگا کار بکات و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش مافی ئەوەی نەبێت پشیلەی هەبێت و بەخێوی بکات.
رۆژی ٦ـی فێبرایەری ئەمساڵ ڤیدیۆیەکی کۆرت زوما بڵاوبووەوە کە تیایدا ئازاری پشیلەیەک دەدات و برایەکەی وێنەی گرتبوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکەی بڵاوبووەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
رێکخراوەکانی مافی ئاژەڵان بە توندی رەخنەیان لە زوما گرت و لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمارکرد و یانەی وێستهام یونایتدیش نزیکەی نیو ملیۆن یۆرۆ سزای دا، کۆمپانیای ئادیداسیش گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو بەرگریکارە هەڵوەشاندەوە.
كۆرت زومای ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی ئه‌فریقی پێشتر دوو نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی به‌ده‌ستهێناوه، له 2017ـه‌وه ریزه‌كانی چێڵسی جێهێشت، به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌كانی ستۆك سیتی و ئێڤه‌رتۆن كردووه، له هاوینی رابردووش به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی وێستهام یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداریی له 33 یاریی كردووه، گۆڵێك و ئاسیستێكی تۆمار كردووه.