دوای په‌سندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك سه‌در نیگه‌رانه
"دووباره پارووی گه‌لی عێراق ون ده‌بێت"

K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هێزی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌موو لایه‌ك دووباره ده‌ركه‌وته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو نموونه‌ی نه‌بووه.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دوای په‌سندكردنی پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك ته‌نیا له گه‌نده‌ڵكاری بۆ سه‌ر به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه نیگه‌رانین.
هه‌روه‌ها سه‌در ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لێره‌وه پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ چاودێری پێكبهێنن.
سه‌در گوتی: "رێگه مه‌ده‌ن گه‌نده‌ڵی له یاسای ئاسایشی خۆراكدا بكرێت، په‌پێچه‌وانه‌وه دووباره پارووی گه‌لی عێراق ون ده‌بێت".
