له‌باشیك به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی توركیا
بە گوێرەی زانیارییە سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە
K24- هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی زلێكانی هێزه‌كانی توركیا له سنووری باشیك.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، سێ مووشەک لە دەوروبەری سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کەوتنە خوارەوە.
دژه تیرۆری كوردستان راشیگه‌یاند، مووشەکی چوارەم لەسەر شەقامێکی گشتی لە نزیک گوندی ئەبووجەربوعەی سەر بە هەمان ناحیە بە نەتەقیووی کەوتە خوارەوە.
بە گوێرەی زانیارییە سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.