وەزیری کارەبای عێراق: پێویسته سوود لە گازی کوردستان وەربگرین
"پێویستە بەغدا و هەولێر بۆ بەرهەمهێنانی گاز هەماهەنگی بکەن"
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری کارەبای عێراق لە پێشانگەی وزەی بەغدا بە کوردستان24ی راگەیاند، عێراق پێویستی بە وەبەرهێنانە لە کەرتی گاز و لەم کاتەشدا ناتوانێت پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، بۆیە پێویستە حکومەتی عیراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەماهەنگی هەبێت و سوود لە گازی کوردستان وەربگرێت.
عادل كه‌ریم، وه‌زیری كاره‌بای عێراق گوتی: بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنان بكرێت، ره‌نگه گاز به‌شی پێداویستی عێراقیش بكات، ئه‌گه‌ر كوردستان گاز به‌رهه‌م بهێنێت، ئێمه ده‌توانین لێیان بكڕێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵانی داهاتوو پێداویستمان به گازی زیاتر ده‌بێت، به‌راورد به وپێویستییه‌ی ئێستا.
گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و كۆمپیانیای گه‌وره له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، ئومێده‌وارم له‌داهاتوودا كاری هاوبه‌ش بكه‌ین، هه‌ماهه‌نگی زیاتریش هه‌بێت.