به فهرمی ریال مهدرید رۆیشتنی مارسێلۆی راگهیاند
ریال مەدرید بە فەرمی رۆیشتنی مارسێلۆی بەڕازیلی لە ریزەکانی راگەیان كه تاكه یاریزانه زۆرترین نازناوی له مێژووی ریال مهدرید بهدهستهێناوه.
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکەدا بە فەرمی رایگەیاند سبەی دووشەممە مەراسیمێکی ماڵئاوایی وەکو رێزگرتنێک بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ مارسێلۆ رێک دەخەن و ئەم یاریزانە بەڕازیلیە دوای 15 ساڵ لە شاهانەکان جیا دەبێتەوە.
مارسێلۆ لە
ساڵی 2007 لە یانەی فلۆمینێنزی بەڕازیلی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و لەگەڵ ئەم یانەیە توانی 25 ناسناو بباتەوە کە تاکە یاریزانە لە مێژووی ریال مەدرید ئەوەندە ناسناوە بباتەوە، لە نێوانیاندا شەش ناسناوی لالیگا و پێنج چامپیۆنزلیگە.
لە ماوەی پازدە ساڵدا مارسێلۆ 545 یاریی بە درێسی مێرەنگی کردووە و 38 گۆڵ و 103 ئەسیستیشی تۆمار کردووە.