تورکیا کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەی پشتڕاستکردەوە
ناوی ئەو سەرکردەیه بڵاوكرایهوه
K24- ههولێر:
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا بەرپرسێکی باڵای پەکەکەیان بە ناوی دەلال عەزیز لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووەتە ئامانج و کوشتویانە.
ئاژانسەکە وێنەی ئەو سەرکردەیەی پەکەکەشی بڵاوکردووەتەوە.
17ی ئەم مانگە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلکی چەکدارانی پەکەکەیان لە نزیک سایلۆی کەلار کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران.