كریستیانۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر له چێڵسی نزیكه
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد مه‌شق و راهێنانه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستپێكردووه و به‌خێراییش هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به یانه‌ی چێڵسی بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە وابڕیاربوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یاریزانەکانی دیکەی مانچێستەر یونایتد بگەڕێتەوە یانەکەی و دەست بە مەشق و راهێنان بکات، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە هۆکاری خێزانی نەگەڕاوەتەوە و یانەکەشی بیانووەکەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکەی قبووڵ کردووە.
پێشتر رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردبوو مانچێستەر یونایتد داوای لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە بە زووترین کات بگەڕێتەوە و پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەکەی بکات کە رۆژی هەینی داهاتوو مان یونایتد لە تایلاند دەست بە کەمپی مەشق و ئامادەکاریی بۆ وەرزی داهاتوو دەکات.
رۆژی شەممە میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە یانەکەی کردووە رێگای پێبدەن لەم هاوینە بچێتە یانەیەکی دیکە لەکاتێکدا تا هاوینی ٢٠٢٣ گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد ماوە.
رۆناڵدۆی ٣٧ ساڵان گلەیی لە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی یانەکەی هەیە و دەیەوێت بچێتە یانەیەکی دیکە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا نووسیویه‌تی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ نایه‌وێت له چامپیۆنزلیگ داببڕێت، چونكه ترسی له‌وه هه‌یه لیۆنێل مێسی ریكۆردی زۆرترین گۆڵی چامپیۆنزلیگی بكشێنێت.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی چێڵسی نزیكترین یانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیمار دا سیلڤا كردووه و ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو یاریزانه بۆ چامپیۆنزلیگ و پرێمه‌رلیگی وه‌رزی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی یانه له‌نده‌نییه‌كه بكه‌ن.